کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات سەردانی شوێنی شەهید بوونی فەرماندەیەکی شەهیدیان کرد

18:24 - 18 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە قارەمانانی دێموکرات سەردانی شوێنی شەهید بوونی شەهیدی فەرماندە یوسف ئەمینی یان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی شوێنی شەهید بوونی شەهیدی فەرماندە یوسف ئەمینی یەکێک لە فەرماندەرانی قارەمانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد و پەیمانی درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدانیان لەگەڵ نوێ کردەوە.

شەهید یوسف ئەمینی ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٣٦٣ی هەتاوی لە شاخی ئاشە با لە گەلی بەندی ورمێ تێكەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

فەرماندەی شەهید خەڵکی گۆندی قرنیسەیی سەر بە سۆمای برادۆست بوو و بە هۆی لێهاتوویی و شارەزایی لە کاروباری نیزامی و هەروەها شارەزابون لە سیاسەتەکانی حیزب وەک فەرماندەی هێزی شەهید نحۆ دیاری کرابوو.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە کاتی سەردانی شوێنی شەهید بوونی شەهید یوسف لە بەرزاییەکانی ناسراو بە ئاشەبا بۆ وەفاداری بە شەهید یوسف و هاوڕێیانی کە لەو شەڕەدا بە تینویەتی و بێ ئاوی گیانیان فیدای کوردستان کرد، بێ هەڵگرتنی ئاو لە سەر شوێنی شەهید بوونی ئەو شەهیدانە ئامادە بوون.

شەهید یوسف دەیان حەماسەی لە شاری ورمێ و لە ناوچەکانی تەرگەوەڕ، مەرگەوەڕ و گەڵی بەند خۆلقاندووە کە هەتا ئێستاش بوونەتە وێردی سەر زمانان.