کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی ١٥مین پلینۆمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، ده‌فته‌ری سیاسیی راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک راده‌گه‌یه‌نین که پانزه‌هه‌مین پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزب به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگران و موشاویرانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێکهات و پاش ٣ رۆژ کاری به‌رده‌وام و چڕ‌وپڕ کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
پلینۆم کاتژمێر ٠٩:٣٠ـی رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ٢٤ی سیپتامبری ٢٠١٢ی زایینی، به راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
له سه‌ره‌تای کاری پلینۆم‌دا به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای به‌خێرهاتنی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیزب به‌رنامه و ده‌ستووری کاری پلینۆمی که راپۆرتی کۆمیته‌ی ئاماده‌کردنی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب و راپۆرتی سیاسی و کاریی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب بۆ کۆنگره‌ی پانزه‌هه‌می حیزبی له‌خۆ گرتبوو، راگه‌یاند.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه کار‌یه‌دا به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب، راپۆرتی کاری کۆمیته‌ی ئاماده کردنی کۆنگره‌ی پانزه‌هه‌می حیزب له‌سه‌ر بڕیارات و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسه‌کان له وڵاتانی ده‌ره‌وه و ئه‌ندامان، کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و ئاکامی ئه‌و کۆنفرانسانه‌ی به ئاگاداری به‌شدارانی پلینۆم گه‌یاند.
پاشان راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی که وه‌زعی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئاڵۆزی و قه‌یرانه‌کان و به‌ره‌و چه‌ند جه‌مسه‌ری ئابووری و سیاسی چوونی جیهان و وه‌زعی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی خه‌ڵکی به‌شێک له وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه و شوێندانه‌رییان له‌سه‌ر وه‌زعی ئێران له خۆ گرتبوو، خرایه به‌ر باس. هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا وه‌زعی گشتیی ئێران له باری سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ی که رێژیمی کۆماری ئیسلامی له هه‌موو بواره‌کاندا بۆ خه‌ڵکی ئێرانی پێکهێناوه و ئه‌و که‌لێنه که که‌وتۆته نێوان رێژیم و دونیای ده‌ره‌وه به وردی و به شێوه‌یه‌کی واقیعبینانه خرابوونه به‌ر چاوی به‌شدارانی پلینۆم.
وه‌زعی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران و خۆڕاگری و خه‌باتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به ئاماژه به لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان و ئه‌رکی کورد له‌و هه‌لومه‌رجه ئاسته‌م و پڕ له ئاڵوگۆڕه‌دا به روونی له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه پێ کرابوو، له په‌نا ئه‌ویشدا وه‌زعی نه‌ته‌وه ماف پێشێلکراوه‌کانی ئێرانی هه‌رکام به تایبه‌تمه‌ندی خۆیانه‌وه و به راده‌ی شوێندانه‌رییان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ئێران خستبووه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و باسه‌دا راپۆرته‌که گرینگی تایبه‌تی دابوو به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ و به‌هێزتر کردن و شوێندانه‌رتر بوونی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی به پێویستییه‌کی به‌رچاو له ره‌وتی خه‌بات بۆ دابین بوونی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی هه‌ر کام له‌و نه‌ته‌وانه له ئێران‌دا زانی بوو.
راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئاوڕی له هێزه سیاسییه‌کانی ئوپوزیسیونی ئێرانی دابووه‌وه و ئاماژه‌ی به روانگه و بۆچوونی هه‌رکام له‌و هێزانه کردبو‌و. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هاوکاری و یه‌کگرتوویی هێزه سیاسییه‌کانی ئێرانی به مه‌رجی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌ستنیشان کردبو‌و که پێویسته هه‌وڵی جیددی بۆ بدرێ.
له به‌شی کار و تێکۆشانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا راپۆرته‌که ئاماژه‌ی به رێککه‌وتننامه‌ی حیزب و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کردبو‌و و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به کرده‌وه‌یه‌ک له‌پێناو یه‌کریزی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران زانیبوو. هه‌روه‌ها راپۆرته‌که به بایه‌خه‌وه سه‌یری بڕیاری حیزب له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان به‌ره‌و دیالوگ و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه کرد بوو که ٦ سال له مه‌وبه‌ر له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان جیابوونه‌وه و درێژه‌ی دیالوگی به مه‌به‌ستی لابردنی له‌مپه‌ره‌کانی له‌سه‌ر رێگای یه‌کڕیزی به پێویست زانیبو.
هه‌ر له به‌شی کار و تێکۆشانی حیزب له نێوان دوو کۆنگره‌ی چوارده و پازده‌دا کار و چالاکییه‌کانی هه‌ر ئۆرگانێکی حیزبی به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه و له هه‌مانکاتدا واقیعبینانه‌وه خستبووه به‌رباس و رێکاری له نێوبردنی که‌موکۆڕییه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی کاری ئۆرگانه‌کانی حیزبی ده‌ست نیشان کردبو‌و.
گه‌ڵاڵه‌ی راپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی پازده‌یه‌می حیزب له‌لایه‌ن به‌شدارانی پلینۆمه‌وه به وردی و بابه‌ت به بابه‌ت باسیان له‌سه‌ر کرا و به‌شدارانی پلینۆم را و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌ربڕی و پاش له‌به‌رچاوگرتنی تێبینییه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوونی راپۆرته‌که له‌لایه‌ن به‌شدارانی پلینۆمه‌وه بۆ پێشکه‌ش کردنی به کۆنگره پانزه‌ی حیزب په‌سند کرا.
به دوای په‌سند کرانی راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌شدارانی پلینۆم گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب و ئه‌و ده‌سکاری و ئاڵوگۆڕانه‌ی که تێیدا پێکهاتبوون خسته به‌رباس و را و بۆچوونی به‌شدارانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر کام له به‌شه‌کاندا وه‌رگرت. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه پاش گونجاندنی تێ‌بینی و بۆچوونه‌کان له لایه‌ن به‌شدارانی پلینۆم بۆ پێشکه‌ش کردن به کۆنگره‌ی پانزه‌هه‌می حیزب په‌سند کرا.
پانزده‌هه‌مین پلینۆمی کومیه‌تی ناوه‌ندی پاش سێ رۆژ کاری به‌رده‌وام ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ٢٦ی سپتامبری ٢٠١٢ی زایینی کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
٦ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی
٢٧ی سپتامبری ٢٠١٢ی زایینی