کوردستان میدیا: لە ساڵی ڕابردووی هەتاویدا و تەنیا لە شاری تاراندا ١٦٠٠ کۆبوونەوەی ئێعترازی سینفی و ئابووری بەڕێوە چووە.
ڕۆژنامەی کیهان لندن لە زاری حسەین ساجێدی نیا سەرۆکی پیشووی پۆلیسی تارانەوە بڵاوی کردەوە لە سڵی ڕابردوودا و تەنیا لە شاری تاراندا ١٦٠٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەڕێوەچووە کە زۆربەیان لەپێوەندی لەگەڵ پرسە ئابوورییەکان بووە.
بەوتەی ناوبراو زۆربەی ئەم خۆپیشاندان و کۆبوونەوە ئێعترازییانە لەلایەن توێژەکانی وەک کرێکاران و کارمەندە دەرکراوەکان یان مووچەوەدواکەوتووەکان و هەروەها پارەخوراوانی بانک و دامەزراوە ئێعتبارییەکان بووە کە لە هەندێک حاڵەتدا هاوشێوەی کرێکارانی نەیشەکەر دەستبەسەر کراون.
دوابەدوای هاتنەئارای بارودۆخی نالەباری ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ئێران و بوونی سیستمی ناکارامەی ئیداری و بەردەوام بوونی زوڵم و زۆری و پیشێل کردنی یاساکان و سەرنج نەدان بە ویست و داواکارییەکانی خەلک و بێڕێزی ناوەند و دامەزراوە حکومەتییەکان بە خەون و خولیای کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان، چالاکانی سیاسی، کرێکاری، مامۆستایان، خوێندکاری، ژنان، مافی منداڵان، ژینگەپارێز و خەڵکی ئاسایی لە شێوازی جۆراوجۆر ئێعترازەکانی خۆیان هێناوەتە ئاراوە و ڕق و بێزاری خۆیان بەرامبەر بە بارودۆخی وڵات دەربڕیوە.