کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ پیرۆز ڕادەگرێت

17:37 - 20 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە شار و گوندەکانی وڵات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ پیرۆزکردنی رۆژی ٢٥ی گەلاوێژ لە گوندی مێراوی سنە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات بەبونەی ٢٥ی گەلاویژ ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سێ ڕێیانی گوندی کانی سپی ناوچەی دەشتەبێڵ چەند ئاڵای کوردستانیان هەڵدابوو.

هەواڵنێری کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە هێزەکانی دوژمن بە ترس و لەرزێکی زۆرەوە ئاڵاکانیان هێناوەتە خوار.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شوێنیک بە ناوی کلکەی سەید حەسەن هەڵکەوتوو لە ڕێگای نەغەدە ـ شنۆ ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان هەڵدابوو.