کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ٧ پێدەشتی پارێزگای زەنجان، ٥ پێدەشتیان لە دۆخێکی قەیراناویدان

17:44 - 21 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: بەپێی ڕاگەیاندنەکانی شێرکەتی ئاوی پارێزگای زەنجان، ٥ دەشت لە ٧ دەشتی ئەم پارێزگایە لە ژێر مەترسی لەنێوچووندان، دۆخی دەشتەکانی ئەبهەر و خوڕەمدەڕە بەبەراورد لەگەڵ دەشتەکانی دیکە قەیراناویترن.

یوسف ڕەزاپوور، بەرپرسی یەکەمی شێرکەتی ناوچەیی ئاوی زەنجان ڕایگەیاندووە: بەهۆی چاوەدێریی پێویست لە سەر چۆنیەتیی کەڵک وەرگرتن لە ئاوە ژێرخانەکانی ئەم پارێزگایە و کەم بوونەوەی ڕێژەی باران ساڵانە ٣٢٠ مێتری چوارگۆشە ئاو لە بیرە ئاوە ڕێگاپێدراوەکان و١٥٠ مێتری چوارگۆشە لە بیرە ئاوە رێگاپێنەدراوەکان بەکاردەهێنرێت.

ناوبراو وتی: بەهۆی کەڵک وەرگرتن لە ئاوی بیرە ئاوە ڕێگاپێنەدراوەکان ئاستی ئاوە ژێرخانەکانی پارێزگای زەنجان ٧٧ سانتیمێتر دابەزیوە.

ئەم بەرپرسە هۆشداری داوە: ئەگەر بەکارهێنانی ئاو لە پارێزگای زەنجان کونتڕۆڵ نەکرێت لە ١٥ ساڵی داهاتوودا پێدەشتەکانی ئەم پارێزگایە دەتەپن.

هەروەها ئەم بەرپرسەی ڕێژیم وتی: بە هۆی کەم ئاوی و نەبوونی باران و کەڵک وەرگرتنی بێسەروبەرە لە بیرە ئاوەکان لە یەک ملوێن دۆنم پێدەشتی ئێران، بەتایبەت پێدەشتەکانی پارێزگای کرمان و خوراسان دیاردەی تەپینی زەوی سەرهەڵدەدات.