کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام درا

17:53 - 21 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ تراکت و وێنەی حیزبی تایبەت بەو ڕۆژەیان لە شارەدێی پەسوێ وگردکشان لە ناوچەی لاجانی پیرانشار بڵاوکردەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، پاش ئەنجامدانی ئەم چالاکییانە زۆربەی تراکت و پۆستێرەکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کۆ کرانەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کامیاران بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لەو شوێنانە چالاکی تەبلغییان بەڕێوەبرد کە بریتین لە: دەبیرستانی موعەلیم، دەبیرستانی ئوستاد شەهریار، دەبیرستانی ڕازی، دەبیرستانی فاتمەی زەهرا، دەبیرستانی ڕەجایی، دەبیرستانی کەوسەر، ڕەستگاران، باشگای تەختی، کامیارانه کۆن، هۆنەرستانی خاڕەزمی، کتێبخانەی گشتیی فەجر، شارەکی بێعسەت، نەخۆشخانەی سینا، مزگەوتی خومەینی، مزگەوتی حەزرەتی عایشێ، مزگەوتی حەزرەتی محه‌ممەد ڕەسوڵڵا، مزگەوتی حەزرەتی عومەر، ۱۲میتریی تەوحید و زۆربەی کۆڵانەکانی شاری کامیاران.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە گوندی تەوریوەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە چالاکیی تەبلیغییان بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕوژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەرتاسەری گوندی شیان تراکت و پۆستێری تایبەتیان بڵاوکردەوە .

ڕۆڵەکانی دێموکرات بە بۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ لە ناوشاری سنە چالاکی تبلیغاتیان بەرێوەبرد.

ئەو شوێنانەی چالاکی تیدا ئەنجام دراوە بریتین لە: بلواری کوردستان، کانی دووشەم، بلواری بێعسەت، گەڕەکی ئاغە زەمان، شەقامی سیروس، جاددەی سنە بۆ کامیاران و گوندی سرنجیانەی خواروو.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە نێو شاری سنە پەیامی سەرەخۆشی خۆیان بە بۆنەی شەهیدبوونی شەهیدان هێمن مەولان نژاد و یەعقوب مورادی، نوێترین شەهیدانی ڕاسان ئاڕاستەی حیزبی دێموکرات کرد وبەڵێنی خویان بۆ حیزب دووپات کردەوە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی شەهیدان درێژەپێدەری ڕێبازی دێموکرات بن.

ڕێکەوتی ١٩ و ٢٠ی گەلاوێژ ئەندامانی حیزب لە گوندی تەنگیسەر سەر بە ژاوەرۆی سنە یادی 72ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و یادی شەهیدانی نوێی ڕاسانیان بەرز ڕاگرت.

لەو یادەدا ئەندامانی حیزب بە بڵاو کردنەوەی تراکتی حیزب تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ وهەروەها بڵاوکردنەوەی ٣٥٠ بەستە نوقڵ و شیرینی لە نێو هەموو ماڵەکانی نێو ئاوایی و باخەکانی سەر تەنگیسەر ڕێزیان لە یادی دامەزراندنی حیزب گرت.

بەشێک لەو شوێنانەی کە کاری تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە: کۆمپانیای نەوت و گاز، موخابرات و پۆست بانک، بێهداشت، دێهیاری، کتێبخانەی دوکتور قاسملوو، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دوا ناوەندی، بەرلاگا، تەعمیرگاکانی ماتورسیکلێت، قەسابخانە، دوکانەکان، ماڵی بنەماڵە شەهیدەکان و زیندانیانی سیاسی؛ لە سەرتەنگیسەریش لەم شوێنانە چالاکی بەربڵاوی تەبلیغی کراوە: چنار، رەزاسیان، قەڵاگە، دەرگە دوڵێ، چەم هەوار، زمیەول، مێرگا، بنجی مێرگا، هەسالیە، چەم هەوار، باخەبوچکەڵە، چەم مامو، نەجوێنە، سەرتوسی، چەرخەوێ، چاوکە قەڵاگا، پێشارە، سەردەشت پێشارە، ساموسێ، سێف یارە، بانێڵی، میانیەر، سەراژدینە و زواندەرە.

هەروەها بە بونەی شەهید بونی شەهیدانی نوێی ڕاسان، شەهیدان هێمن مەولان نژاد و یەعقووب مورادی لە ئاوایی تەنگیسەر وێنەی ئەو دوو شەهید بڵاو کراوەتەوە و ئەندامانی حیزب لە ئاوای تەنگیسەر بەڵێنیان بە شەهیدان داوە تا دوا ڕوژی ژیانیان درێژەدەری ڕێگای شەهیدان بن.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری مەریوانیش بەبۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ لە سەر کێوی قولەی ئیمام لەبەرانبەر شاری مەریوان درووشمی شۆڕشگێڕانەیان نووسی.