کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوڵەت پوڵی وەرزێڕانی کوردستان نادات

17:55 - 21 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: دوای تێپەربوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بە سەر ڕادەست کردنەوەی گەنم لەلایەن وەرزێڕانی کوردستانەوە بە دەوڵەت تا ئێستا هیچ پوڵێکیان وەرنەگرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ نوێنەری وەرزێڕانی پارێزگای سنە لە شۆرای ناوەندی ماڵی جوتیار لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی مێهر وێڕای رەخنەی تووند لە کارکردی دەوڵەت لەهەمبەر نەدانی پارەی وەرزێڕانی کورد ڕایگەیاند : ٤٠ ڕۆژە وەرزێڕان گەنمەکانیان ڕادەستی دەوڵەت کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ پوڵێکان وەرنەگرتووە.

حەسەن محەمەدی وێڕای رەخنەی تووند لە کارکردی دەوڵەت سەبارەت بە پێڕانەگەیشتن بە بارودۆخی وەرزێڕان ڕایگەیاندووە: بەداخەوە دەوڵەت بیر لە وەرزێڕان ناکاتەوە؛ لە ساڵانی ڕابردووشدا داخوازییەکانی وەرزێڕانی پشت گوێ خستووە و ئەمساڵیش هیچ هەنگاوێکی لەو بارەوە هەڵنەگرتووە.

وتیشی: وەرزێڕان ساڵی پێشوو دەوروبەری٨٦٠هەزارتۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆکانی دەوڵەت کردووە بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەکڕێ ئەو بڕە ٤٠٠هەزار تۆن بێت.

ئەوەش لەحاڵێکدایە کە ڕاویژکاری وەزیری کشت وکاڵ ماوەیەک پیش ئێستا رایگەیاندبوو لە ساڵی ٩٦دا ئێران پێویستی بە هاوردەکردنی گەنم لەدەرەوە نابێت.