کوردستان میدیا: نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی باشوور ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئامریکا داوای لە سەرۆکایەتی هەرێم کردووە پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی وەدوا بخەن کە ئەم داواکارییە لەلایەن سەرکردایەتی هەرێمەوە ڕەد کرایەوە.
هەواڵدەریی رۆیتێرز لەمبارەوە ڕایگەیاند: هۆشیار زێباری ڕاوێژکاری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم ئاشکرای کردووە کە ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم هەر ئەوەیە کە دیاری کرابوو واتە ٣ی ڕەزبەر، هیچ گۆڕانێکیش نایەتە ئاراوە.
ئەمە دووهەمین جارە کە بەشێوەی فەرمی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات کە وادەی بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم وەدوابخات کە لەلایەن سەرکردایەتی کوردستانەوە داواکارییەکان ڕەد دەکرێنەوە؛ پێشتریش لە ڕێکەوتی ٦ی گەلاویژ، مەسروور بارزانی سەرۆکی شۆرای ئەمنیەتی کوردستانی باشوور، لە وەڵام بە دژکردەوەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندبوو کە نیگەرانییەکان لەپێوەندی لەگەڵ ڕێفراندۆم لەجیگەی خۆیدا نییە و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نابێتە هۆی بەهێزبوونی داعش یان لاوازبوونی بەرەی دژ بە داعش.
ئامریکا پیشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر سەربەخۆیی هەرێم ڕابگەیەندرێ بەرەی خەبات لەدژی داعش لاواز دەبێت.
لەلایەکی دیکەشەوە چەند ڕۆژ پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ڕێکس تەیلیرسۆن لە پێوەندییەکی تێلیفۆنیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەبارەت بە ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان وتووێژی کرد کە تێیدا بارزانی لە تەیلێرسۆنی پرسیوە ئێوە کە دەڵێن ڕێفراندۆم وەدوا بخەین چ گەرەنتییەک بۆ داهاتووی گەلی کورد هەیە؟
ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕیش بارزانی لە وتووێژ لەگەڵ کانالی فرانس ٢٤ باسی لەوە کرد، ڕێفراندۆم له كاتی دیاریكراودا بەڕێوە دەچێت و ئامریكا و جیهان دژی ئهو مافهی كورد نین و ١٤ ساڵه ئێمه ڕێفراندۆم دوادهخهین، ئیتر ناتوانین لهمه زیاتر دوایبخهین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەه باسی لەوە کردووە ئهگهر چاوهڕوان بین ههموو كێشهكانی ناوچهكه چارهسهر بكرێت ئهوكات ئێمه ریفراندۆم ئهنجام بدهین، ئهوه هیچ رۆژێك نابێت بتوانین دیاری بكهین، چونكه له دوای ڕووخانی ڕێژێمی پێشووی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆژ له دوای ڕۆژ كێشهكان زیاتر بوون و بۆیە لە ڕۆژی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت.