کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتیەکی ناسراوی ناوچەی شاروێران کۆچی دوایی کرد

16:14 - 22 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: کەسایەتیەکی ناسراوی ناوچەی شاروێران و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە۱۹ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی عوسمان سەیدە کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی شاروێران لە تەمەنی٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتیەکی خۆشناو و جێی باوەڕی خەڵکی ناوچە و کەسێکی کۆمەڵایەتی ئەو ناوچەیە بوو و چەندین کەسی بنەماڵەکەیان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خزم و کەس و کار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.