کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی بەرینی تەبلیغی بۆ ٢٥ی گەلاوێژ لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

22:46 - 22 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چەندین شاری کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و پوستێر و ئاڵای كوردستان له‌ ده‌ورووبه‌ری یاریگای ٥ هه‌زار كه‌سیی بۆكان چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغییان ئه‌نجام دا‌.

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات به‌ كورته‌نامه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی شاری بۆكان كردبوو به‌ جل و بەرگی كوردی به‌شداری ئه‌و یارییه‌ ببن و بەنیشانەی پێشوازی کردن له‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ هه‌ر كه‌س له‌ گه‌ڵ خۆیدا فودانەیەکی شینی ئاسمانی بهێنێت، تاکوو یاریگا به‌ فودانه‌ی شینی ئاسمانی پڕ بكه‌ن.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی ئەوێهەنگی مەریوان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە سەرپێڵی زەهاو چالاکی تەبلیغیان بەبۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد.

لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری ورمێ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شوێنەکانی مەیدانی میوه فرۆشی، خانه سازمانی، فەلەکەی پۆلیسڕا، سێ ڕێیانی میرشکالو، تزاکند، حەسەن ئاباد، پێترۆشیمی، ڕشکان، کەمانی، شەهرەکی داش ئاغول، شەهرەکی فەجر، جاددەی ورمێ ـ مەهاباد، چالاکی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان هێمن مەولان نژاد و شەهید یەعقووب مورادی لەم شوێنانەی مەهاباد چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد: پاڕکی ئەرتەش، تاکسی مەهاباد، قوتابخانەی کچانە، پایەگای موقاومەتی بەسیج، بەرامبەر شاخی قوڵقوڵاغ، شەقامی وەرزش، قوتابخانەی کوڕان، لەسەر سێ ڕێیانی فەلەکەی مادەر، بەرامبەر فەلەکەی محەممەد قازی، ڕوو به شاری مەهاباد، سازمانی تاکسیڕانیی مەهاباد، خانەی کارگەر، قوتابخانەی کوڕان، لەگەڵ ئاڵای ایران تاڤگەی تەپەی سەیران و ڕووبه تاجی بەنداو.

هەروەها ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی نێی مەریوان بەبۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکی بەرینیان بەڕێوە برد.