کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغی لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بەردەوامە

01:45 - 25 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان بە کردنەوەی ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوچەی کەلبەڕەزاخان (سەرچنار) سەر پردی بازاڕ و ناو گوندەکانی ناوچەی چۆمی مەجیدخان چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات، لە ناوشاری مەریوان بە بۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ چالاکی تەبلیغییان بەرێوەبرد، ئەو شوێنانەی کە چالاکییان تێدا کراوە، بریتین لە: (شارەکی بەهاران، گەڕەکی مووسک، دارسەیرانی کۆن، گەڕەکی مەردۆخ).