کوردستان میدیا: باوه ئه‌لیاسی نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له کونفرانسێکی UN، له ژنێڤ به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٤ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، کونفرانسێک له‌ژێر ناوی که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران و عێراق، له بنکه‌ی UN له ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و کونفرانسه له‌لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کان رێکخرابوو و نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و کونفرانسه‌دا به‌شدار بوو.
له‌و کونفرانسه‌دا سکرتێری گشتیی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی نێو ئایین‌زاکان، به‌رپرسی کۆمه‌ڵگا هه‌ڕه‌شه لێکراوه‌کان، نوێنه‌ری به‌ره‌ی تورکمان له عێراق و نوێنه‌ره‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ له‌و کۆنفرانسه‌دا وتاری خۆیان پێشکه‌ش کرد.
پێکهاته‌ی کو‌لتووریی گه‌لانی ئێران، جێگیر کردنی سیاسه‌تی هه‌ڵاوارن له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران، پێشل کردنی ماده‌ی ٢٧ی کونڤانسیۆنی مافه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کانی پێوه‌ندیدار به پاراستنی مافی که‌مینه‌کان له ئێران و ... هتد، به‌بات گه‌لێک بوون له نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، تیشکی خسته سه‌ریان و وتاری پێشکه‌ش به به‌شدارانی کۆنفرانسه‌که کرد.