کوردستان میدیا: ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش فەرمانی کۆمەڵکوژی کوردانی کاکەیی لە عێراق دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە بەرەبەری فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردەکان، ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش هاوشێوەی خومەینی فەرمانی کۆمەڵکوژی کوردانی کاکەیی دەردەکات.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لەم چەند ڕۆژەدا بڵاو بووەتەوە، ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش له بەشی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک، فەرمانی کۆتایی خۆی، بەرامبەر بە کوردانی کاکەیی دەرکرد، کە ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە، کۆمەڵکوژی کوردانی کاکەیی و بنەماڵەکانیانی لێ دەکەوێتەوە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە ھەڕەشە لە کوردانی کاکەیی دەکرێت.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا هاوشێوەی کۆنگرێس کردەوەکانی داعشی بەرامبەر بە کوردە ئێزدییەکان بە ژینۆساید لە قەڵەم دا.
هەرووها جان كێری، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئامریکا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاندبوو، کردەوەکانی داعش بەرامبەر بە کوردە ئێزدییەکان لە شەنگال، کریستیانییەکان لە قەرەقوش، شەبەک لە مووسڵ و تورکمانە شێعەکان لە ئامرلی و تەلەعفەر، بە کۆمەڵکوژی دەژمێردرێت.
کوردانی كاكه‌يى خاوه‌ن بيروباوه‌ڕى ئايینى تايبه‌تن و دانيشتووى چه‌ندين شوێنى كوردستانن، به تايبه‌ت له داقووق نزيك كه‌ركووک و خانه‌قين و سفه‌ييه‌ى نزيك هه‌ولێر و هاوارى سه‌ر به ھەڵەبجه نیشتەجێن.
كاكه‌ييه‌كانى ديوى ئێران له كرند و ڕۆژئاواى كرماشان ده‌ژين. هه‌روه‌ها به‌شێكيان له قه‌زوين و مازه‌نده‌رانن و له هۆزى كاكه‌وه‌ند و خه‌واجه‌وه‌ندن. یارسان و ئه‌هلى حه‌ق دوو ناون كه كاكه‌يیەکانیان پێى ده‌ناسرێن.