کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەردەوام ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕادەگرێت

23:21 - 26 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی چۆمی مەجید خان شەوی ٢٣ لە سەر ٢٤ی گەلاوێژ لە گوندی قەرەگۆل لەسەر چیای سمایل‌ ئاغا ئاگری پیرۆزبایی هەڵکرا.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنە له گوندی تەوریوەری ژاوەرۆی سنە چالاکیی تەبلیغاتییان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی دێموکرات پەروەری تەنگیسەر بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد، ئەو شوێنانە بریتین لە: سەر کێوەکانی هەڵەزنە، پیرەژن، سفتە، دەیمەگەورە، قەوپلێ، ناودۆڵ، سەر جاددەی تەنگیسەر، لە کێوەکانی هەوراو، کەماجاڕ، خڕەسوورە، هەوارکەرێ، دەمڵێ و باوەڕمان و باخە بوچکەڵە ئاگری شادی کرایەوە و لەو شەوەدا لە چەند شوێن لە بەرزاییەکان تەقەی خۆشی کرا.
هەروەها ١٠ دانە منور ڕۆشن کران کە ئاسمانی تەنگیسەر و سەر تەنگیسەریان تیشک باران کرد.

هەروەها بێجگە لەوانەش لە نێو مزگەوتی تەنگیسەر سروودی نیشتیمانیی ئەی ڕەقیب و سرودەکانی من گەلاوێژم، سروودی پێشمەرگە و شەهیدان، دەنگی ئەحمەد شێربەگی و چەندین سروودی دیکە لە بڵێندگۆی مزگەوتدا خرایە سەر کە بۆ بە مایەی خوەشحاڵی خەڵکی تەنگیسەر و لاوەکانی تەنگیسەر بە کۆبونەوە لە پێش گونددا و لە ناودوڵ، بە وتنەوەی دروشمە حیزبییەکان و شادی کردن فەزایەکی دیکەیان لە نێو گوند پێک هێنا، هەروەها ئەندامانی حیزب دەستخۆشی لە خۆشکانی دڵسۆزی تەنگیسەری دەکەن کە ڕۆڵێکی جوانیان لە بەڕێوەبڕدنی ئەم کارانەدا گێڕاوە.

ڕۆڵەکانی دێموکرات هەروەها لە شاری کرماشان بە بۆنەی۲٥ی گەلاوێژ چالاکی تەبلیغیی ئەنجام داوە.

گلاویژ مه شغلی هه رمانه و ڕه مزی ڕاسانه

به بۆنەی هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر و پێشمەرگه گیان له سەر دەستەکان و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و گشت خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و جارێکیتر لەگەڵ گیانی پاکی شەهیدان و به تایبەت شەهیدانی نوێی ڕاسان پەیمان نوێ دەکەینەوه هەتا سەر درێژەدەری ڕێگاتانین و بەتینتر له گڕی ئەم ئاگرەی که ئەمساڵ له چیا بەررزەکانی کوردستان به بۆنەی٢٥ی گەلاوێژ کرانەوه به گژ نەیاران و جەلادانی کوردستان دێینەوه و هەتا سەرکەوتن درێژەدەری ڕێگا پیرۆزەکەتان دەبین.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژله شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

تێکۆشەرانی دێموکرات ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ له ميراوای بۆكان، ناچيت، داشبەند و ئاڵيكەند چالاکیی تەبليغییان ئەنجام داوە. هەروەها ئاڵای كوردستان له سەر دەكەڵی مخابرات هەڵکرا.

ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات له‌ شاری بۆكان بۆ چه‌ندمین جار به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاویژ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێر و تراكت و سی دی و نووسینی دروشم و هه‌روه‌ها ناردنی كورته‌ نامه‌ بۆ جاریكی دیكه‌ش له‌ ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌ پاركی كێوەڕه‌ش و جادده‌ی كۆسه‌ و پردی تازه‌ كه‌ شوێنی وه‌رزشیی ڕۆژانەی‌ هه‌زاران كه‌سه‌ و هه‌روه‌ها دووكان و بازاڕ و شوێنی وه‌رزشی چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغی كراوه‌. هەروەها ئێوارەی‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ كاربه‌ده‌ستانی سپا و ئیتلاعاتی ڕێژیم به‌ دوو هێلیكۆپتێر یه‌كێکیان له‌ شەهرەكی مەنبەعی ئاو و ئاپارتمانه‌كانی کۆی ئه‌ندیشه‌ و ئه‌وی‌ دیكه‌ش له‌ جادده‌ی سه‌یرانگای كۆسه‌ هێزی پاسدار و جاشیان بۆ ترساندنی خه‌ڵك و به‌ تایبه‌ت چوڵ كردنی سه‌یرانگای كێوەڕه‌ش له‌ خه‌ڵك پڕ کردبوو و شوێنی پشكنینان دانا.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند له‌و ماوه‌یه‌دا چالاكیی پێشمه‌رگه‌كانی شاری بۆكان ئه‌وه‌نده‌ به‌رین بووه‌ كه‌ بووەته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌‌ هه‌م یاری تۆپێن تیمی سه‌رداری بۆكان له‌گه‌ڵ تیمی سه‌ید سادق له‌ باشووری كوردستان و هه‌م كۆنسێرتی گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی فولكلۆر له‌ شاری بۆكان هه‌ڵوه‌شێندڕێتەوە.

هەر لە شاری بۆکان ئەندامانى حيزبی دێموکرات له شارى بۆكان بۆ كارمەندانى ئيدارەكانى ڕێژیم كورتەنامەى پیرۆز بێ ٢٥ی گەلاوێژـیان ناردووه كه بووەته هۆی خۆشحاڵى كارمەندانى ئيدارەكان.

هەروەها له فەرماندارى، شارەدارى، ئيدارەی بەرق، پاركی مۆتۆریی شارەداری، بانكی میللی، بانكی كشاورزی، بەخشداری مەركەزی، موجتەمەعی ئیداراتی دەوڵەتی، له تابڵۆی ئیعلامات پۆستێری ٢٥ی گه‌لاوێژ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆشحاڵی كارمه‌ندان و ئه‌وه‌ خه‌ڵكەی كه‌ سه‌ردانی ئه‌و ئیدارانه‌یان ده‌كرد لێكه‌وتووته‌وه‌. ئه‌و كارەی ئه‌ندامانی حیزب بووەته‌ هۆی تووڕه‌یی به‌رپرسانی ئه‌و ئیدارانه‌ و بۆ نموونه‌ فەرماندار لێپرسینه‌وه‌ لەگه‌ڵ هێندێک له‌ كارمه‌نده‌كانی فەرمانداری كردووه‌ و هه‌ڕەشه‌ی لێكردوون ئه‌گه‌ر دووپات ببیته‌وه‌ تووشی كیشه‌ ده‌بن. هه‌ر وه‌ها هه‌موو سه‌رایەداره‌كانی ئه‌و ئیدارانه‌ بانگهێشتی حەراسەتی ئیداره‌كانیان كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌، ئه‌گه‌ر دووپات ببیته‌وه‌ هه‌موویان له‌ سەر كار ده‌رده‌كرین.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری بانە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان هەڵکرد و هەروەها لە شاری مەریوان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات شیرینیان لە نێوخەڵکدا بڵاو کردەوە و ئاگری۲٥ی گەلاوێژیان لە شارەدێی نێ مەریوان کردەوە.