کوردستان میدیا: كونسوڵى گشتیی فەلەستین له ههرێمى كوردستان ڕایگهیاند، گەلی کورد و فەلەستین پەیوەندییەکی مێژوییان هەیە وبێگومان ئەو پەیوەندییەش بەردەوامی دهبێت.
نەزمى قدورى، كۆنسولی گشتیى فەلەستین لە ھەرێمی کوردستان، لە بارەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گەلی كورد مافى خۆیەتی بڕیار لە سەر چارەنووسى خۆى بدات.
قدوری هەروەها باسی لەوە کردووە كه گەلی كوردستان لە بەردەم دیاریكردنى چارەنووسی خۆی دایە و ئەو بڕیارەش لە لایەن سەرکردایەتی سیاسی كوردە دراوە و ئەگەر لە ڕێفراندۆمدا میللەتی كورد دەنگی (بەڵێ)ى دا ئێمەش وەک فەلەستین لە دۆزى كورد تێدەگەین و پێمان وایە گهلى كوردستان مافى خۆیهتى چارەنووسی خۆی دیاری بکات و پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەین.
هەر لەو پێوەندییەدا، یان كۆبیش، نوێنهری سكرتێری گشتیی ڕێکخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق، ئهو قسانهی كه هەواڵدەریی ئیرناـی ڕێژیم به ناوی ئهو لەبارەی ڕێفراندۆم بڵاوی كردووهتهوه ڕەت کردەوە.
یان كۆبیش، له بهیاننامهیهكدا گوتوویهتی ئهو لێدوانانهی که ئاژانسی ئێرنا به ناوی من بڵاوی كردووهتهوه به سوكایهتی دهزانم.
ئهو ڕوونكردنهوهیه دوای ئەوە هاتووە کە هەواڵدەریی ئێرنای ڕێژیم له زاری یان كۆبیش بڵاوی كردبووهوه ڕێفراندۆمی سهربهخۆیی له ناوچهكانی ههرێمی كوردستان نا شهرعییه.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەڕای ڕاپرسی ڕایگەیاندووە کە دیاریکردنی مافی چارەنووس مافی سروشتی هەموو گەلانی جیهان و نەتەوەی کوردیشە و ئێمە ڕێز لە ئیرادە و ویستی نەتەوەی کورد دەگرین.
بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرەستیی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مانگی جۆزەرەدانی ئەمساڵ لە سەر پرسی سەربەخۆیی و بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم گفتۆگۆیان کرد.
ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ماوەی ٣٧ ڕۆژی داهاتوودا سەرەڕای هەڕەشە و دژایەتی چەند وڵاتی دراوسێ بەتایبەت ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێت.