کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بەردەوامە

18:46 - 27 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، به بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ایران قارەمانانی دێموکرات له شاری سنه به شێوەیەکی بەربڵاو لە کاتێکدا شاری سنه به تەواوی میلیتاریزه کرابوو و هێزی ئینتزامی و لیباس شەخسییەکانی ڕێژیم لە حاڵەتی گەشت دابوون چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەم شوێنانه کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە، بریتین لە: جاددەی ساحلی، مەیدان بار بۆ بەهاران، ئیستگای ئوتوبووسەکانی ۱١ تا ١٩، مزگەوتی قەریان، مزگەوتی ئەبووبەکری سدیق و دەورووبەری له شەریف‌ئاوا، مزگەوتی غەزالی له تەپەی مەلا حوسێن، ئەوەڵی بڵواڕی چەمڕان، قاوەخانەی عەبدولحەمید له غفوور، بەرانبەر فرۆشگای ڕفاه له موارک ئاوا.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی مێراو سەر بە شاری سنە بۆ جاری چەندم چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا و لە سەر شاخی حەفت کانی پشت گوندی مێراو ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە گوندی نزاز سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات شەوی ٢٥ی گەلاوێژ بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامدا و بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت لە هەموو کۆڵان و شوێنە گشتییەکانی نزاز ترس و دڵەڕاوکێیان خستە دڵی چڵکاوخۆر و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لەم گوندە.

هەر هەمان شەو ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بەرزاییەکانی گوندی نزاز ئاگری پیرۆزی ٢٥ی گەلاوێژیان هەڵکرد و خۆشییان خستە دڵی نیشتمان پەروەرانی گۆندی نزاز.

ئەمە یەکەمجارە کە چالاکی لەم چەشنە لەم گوندی نزاز لە لایەن تێکۆشەرانی دێموکراتەوە بەڕێوە دەچیت.

قارەمانی دێموکرات لە شاری بانە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان هەڵکرد.