کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە کوردستان بەردەوامە

18:41 - 28 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەردەوام ڕێز لە یادی دامەزراندنی حیزبەکەیان دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ شەوی ۲۳ لەسەر۲٤ و۲٤ لەسەر۲٥ی گەلاوێژ خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری شاری مەهاباد بەهەڵکردنی ئاوری پیرۆزی گەلاوێژ و بڵاوکردنەوی تراکت و پووستێری تایبەت بە ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیمانی هاوخەباتییان لەگەڵ حیزبەکەیان دووپات کردەوە. ئەم چالاکییانە لە ئاواییەکانی حاجی اڵیکەند، سونجاخ، ئازاد، گردەبەردان، وزندەرێ و ئەمین ئاباد ئەنجام دراوە و ئاوری ۲٥ی گەلاوێژ هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە شاخی ئاڵمەڵوو کرایەوە.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری سەقز شەوی ٢٦ی گەلاوێژ لەم گەڕەکانەی شاری سەقز تراکتی تایبەت بەم ڕۆژەیان بڵاو کردەوە کە بووە هۆی دڵخۆشی خەڵک: قه وخ، تەپەی گۆڕه جولەکه، جوتیاران، ده وروبه ری مزگه وتی حاجی شیخ اسماعیل، سەرچەم و گاراجی میرەدێ.