• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

نوێنەری کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کانادا لەگەڵ ڕابرت نیکلسان پەرلەمانتاری کانادا کۆ بووەوە

زایینی: ٢١-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/٣٠ - ١٣:٥٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نوێنەری کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کانادا لەگەڵ ڕابرت نیکلسان پەرلەمانتاری کانادا کۆ بووەوە
کوردستان میدیا: ستار پاڵانی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کانادا لەگەڵ پارلەمانتار ڕابرت نیکلسان لە پارڵەمانی فیدڕاڵی کانادا کۆ بووەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی "ستار پاڵانی" بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کانادا، سەردانی "ڕابرت نیکلسان" پارلەمانتار لە پارلەمانی فیدڕاڵی کانادای کرد.

تەوەری باسەکانی ئەو سەردانە، بریتی بوون لە: مافی مرۆڤ کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەتەواوەتی پێشێل دەکرێ، ڕێکەوتنی وڵاتانی ١+٥ لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامەی ناوکیی، کە هۆکاری پشت گوێخستنی مافی مرۆڤ لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییە، کوشتن و لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسی بە گشتی و ڕۆڵەکانی گەلی کورد بە تایبەتی و دەستێوەردان لە وڵاتانی دەوروبەر و یارمەتیدانی گرووپە تێرۆریستەکان لە عێراق، سووریە، لوبنان و یەمەن، تۆپباران کردنی مووچە و مەزرای خەڵکی باشووری کوردستان و هەروەها یارمەتیدانی داعش لە باری ماددی و مەعنەوییەوە.

داوا لە بەڕێزیان کرا، کە لە ڕێگای حیزبەکەیەوە داوا لە حکوومەتی کانادا بکرێت کە پێش بە دەستدرێژی و دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامیی لە ناوچەکە بگرێت.

بەڕێزیان وێڕای بەخێرهاتن، خۆشحاڵی خۆی لەو چاو پێکەوتنە دەربڕی و وتی: من سەردانی کوردستانم کردووە، خەڵکی کوردستان خەڵکێکی ئازا و دلێرن، داوای بەردەوامی پەیوەندیی دوو لایەنەی کرد و گوتی: هەرکات کەسانێک لە ئەندامانی ڕێبەریتان سەردانی کانادایان کرد، خۆشحال دەبم چاوم پێیان بکەوێ و هەوڵیش دەدەم لە پارلەمانی کانادا چاو پێکەوتنیان بۆ پێک بێنم.

پۆستەکانی ناوبراو، ئەندام پارلەمان، سەرۆکی پارلەمان، وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگریی، وەزیری داد و وەزیری ئەنستوشێن بووە.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا