کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار عەمەلیاتێکیان ئەنجام دا

17:02 - 31 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە عەمەلیاتێکی سەرکەوتوانەدا توانیان هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئیران تێک بشکێنن و بەگرێکیراوێکی سەر بە ڕێژیم بە سزای کردەوەکانی خۆی بگەیەنێن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دەستەیەک لە ییشمەرگەکانی نێو شار ڕوژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٩:٣٠ خۆلەک بەکاتی ڕۆژهەڵات لە سەر ڕێگای گوندی باڵاگیر و دەربەند کەمینیان بۆ هێزەکانی ڕێژیم دانا.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، لە کەمینی پێشمەرگەکانی شار بۆ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، جاشێکی خۆفرۆش بە ناوی فەتاح مامەڵ خەڵکی گوندی باڵاگیر سەر بە شاری شنۆ کەوتە ناو کەمینی هێزی پێشمەرگەکانی نێو شار و لە ئاکامدا چڵکاوخۆری خۆفرۆش فەتاح مامەڵ بە سزای خیانەتەکانی گەیشت و کوردستان لە لاشەی ناوبراو پاک بووە.

ئەم جاشە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بوو لە خزمەتی ڕێژیمدا بووە و لە ئازار و ئەزیەتی خەڵکی ناوچەکەدا دەستێکیی باڵای هەبوو.

هەروەها ئەو خۆفرۆشە لە جەرەیانی شەری ساڵی ڕابرددو لە قەرەسەقەل بەشداری کردبوو و بێڕێزیەکی زوری بە تەرمی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لەو شەڕە بەتایبەت شەهید کەماڵ خزری کردبوو و جەستەی بێ گیانی وەبەر دستڕێژی گوللـه دەدا بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە.

سەرەئەنجام دەستی تۆڵەی گەل ناوبراوی بەسەزای خیانەتەکانی خۆی گەیاند و تاکوو ئەوەش ببتتە دەرسی عیبرەت بۆ جاشەکانی دیکە و دەست لە خیانەت بە گەلەکەیان هەڵگرن بگەڕێنەوە ڕیزی گەلەکەیان.