• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١١ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕاسان و دەوڵەتی کوردستانی باشوور

زایینی: ٢٢-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/٣١ - ٢٠:٥٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕاسان و دەوڵەتی کوردستانی باشوور
کەریم پەرویزی

لە کوردستان باشووردا هەنگاوی سیاسیی لە ئاستی سەرەوە هەڵگیراوە کە رێفراندۆم لە کۆتایی مانگی ٩ی زایینی، یەکەم حەوتووی پاییزی ١٣٩٦دا بەڕێوە ببەن و مەبەستیان لەو رێفراندۆمە پرسیارکردن لە خەڵک سەبارەت بە سەربەخۆیی راگەیاندووە.

ئەم هەنگاوە سیاسییە لە ئاستی کوردستانی رۆژهەڵاتدا بەشێوەی گشتی بە پێشوازییەوە چوون و خەڵک دڵخۆشە بەوەیکە لە بەشێکی کوردستاندا نەتەوەی کورد لە سەربەخۆیی نزیک بۆتەوە. ئەم دڵخۆشییە تەنیا لە ئاستی حیزب و لایەنە سیاسییەکاندا نییە و خەڵکی ئاسایی زۆرتر و روونتر لەو بوارەدا هەستی خۆیان دەربڕیوە.

بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەم دڵخۆشییە، دڵەخورپەیەکیش لەنێو خەڵکی رۆژهەڵاتدا هەیە کە دوای رێفراندۆم و بەتایبەت دوای سەربەخۆیی کوردستانی باشوور دۆخی خەبات لە کوردستانی رۆژهەڵات چۆنی لێ دێ؟

ئەم نیگەرانییە زیاتر لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە دوای دەسکەوتەکانی کورد لە باشوور، لە دوو قۆناغی جیاوازدا، خەباتی کورد لە رۆژهەڵات لە کزی دا و رێژیمی حاکم لە تاران بە پیلانداڕێژی توانی زەربەی قورس لە خەباتی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بوەشێنێ.

لەم ئاراستەیدا دوو بۆچوون دێتە ئاراوە؛ یان لە راستیدا دوو جۆر خوێندنەوە بۆ سیاسەت و ستراتێژی لە کوردستان، بەتایبەت لە دوو بەشی باشوور و رۆژهەڵات دەکرێ.

بۆچوونی یەکەم ئەوەیە کە لە هەر بەرەوپێش چوونێکی خەبات و پڕۆسەی سیاسی لە کوردستانی باشووردا، هەرچەند لە ئاستی هزر و ئیرادەی نەتەوەییدا بە قازانجی کوردستانیان بەگشتییە، بەڵام لەبەر لاوازیی کوردستانی باشوور لەبەرامبەر دەوڵەتی تاراندا (هەر کەس لە تاران لەسەر کار بێ)، کوردستانی باشوور ناچار دەبێ ئیمتیاز بە حکومەتی تاران لە سەر حیسابی خەباتی رۆژهەڵات بدا.

بەپێی ئەم بۆچوونە، بەرژەوەندیی کوردستانی باشوور و رۆژهەڵات دەکەونە دوو بەرەی جیاوازەوە کە دابین‌بوونی یەکێکیان، لە کورتخایەن ونێوەندماوەدا بە زەرەری ئەوی دیکەیان دەشکێتەوە. لەم نموونەیەدا هەرچی پڕۆسەی سیاسی لە کوردستانی باشوور لە سەربەخۆیی نزیکتر بێتەوە دژایەتیی بەرژەوەندیی لەگەڵ رۆژهەڵات توندتر دەبێتەوە، خەباتی رۆژهەڵات بەرەو قۆچی قوربانی پاڵ پێوە دەنرێ.

لە خوێندنەوەی دیکە و روانینی دیکەدا، بەرژەوەندیی بەشەکانی کوردستان و لەم وێنەیەدا باشوور و رۆژهەڵات، دژبەیەک نین، بەڵکوو تەواوکەر و قوڵایی ستراتێژی و پاڵپشتی بەرژەوەندیی یەکترن.

بەپێی ئەم خوێندنەوەیە، لە هەر بەرەوپێشچوونێکی خەباتی بەشێکی کوردستاندا نەک پێویست ناکا خەباتی بەشێکی دیکە کز بکرێ، بەڵکوو قووڵتربوونی خەباتی ئەو بەشەکەی دیکە یارمەتیدەر بۆ ئەمی دی دەبێ.

لە ئەرزی واقیعی ئێستادا ئەم خوێندنەوە ئاوای لێ دێ کە بەرەوپێش‌چوونی پڕۆسەی سیاسی و بەدەوڵەتبوونی کوردستانی باشوور، پێویستی بە هێز و قووڵایی ستراتێژیک هەیە و خەباتی کورد لە رۆژهەڵاتیش پێویستیی بە روئیای نزیکبوونەوە لە ئارمان هەیە. لەوەها دان‌وستاندنێکی ستراتێژیکدا، هەرچی کوردستانی باشوور لە دەوڵەتبوون نزیکتر دەبێتەوە، خەباتی کورد لە رۆژهەڵاتیش پێویستە کە گەشتر و بەربڵاوتر بێ تاکوو بتوانن وەکوو دوانەیەکی ستراتێژیک پشت و پەنای یەکتر بن.

ئەوەی لەم مودێلە لە خوێندنەوەدا گرنگە ئەوەیە کە شێوازی خەباتی جیددیتر و تاکتیکەکان دەبێ فۆرمی چەقبەستوویان نەبێ و بەردەوام لە مانۆڕی سیاسی و خەباتگێڕیی جیاواز کەڵک وەربگیرێ تاکوو دەوڵەتی تاران کە دوژمنی خەباتی رۆژهەڵات و بارقورسی بەسەر باشوورەوەیە، نەبێ بە بکەری بڕیاردەر.

لێرەدایە کە بەو ئاکامە دەگەین کە پڕۆسەی بەدەوڵەتبوونی باشوور و راسانی رۆژهەڵات، دووانەی پێکەوە گرێدراو و هاوچارەنووسن کە نەک بەرژەوەندیی دژبەیەکیان نابێ بەڵکوو بەهێزبوونی هەرکامەیان دەکرێ، بکرێتە فاکتەری بەهێزیی ئەویتر.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.