• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٤ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

روانگەی تەناهیی کۆماری ئیسلامی و شەڕی نەرم لە دژی کوردستان

زایینی: ٢٢-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/٣١ - ٢١:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
روانگەی تەناهیی کۆماری ئیسلامی و شەڕی نەرم لە دژی کوردستان
ئاگری ئیسماعیل نژاد

روانگەی تەناهیی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان


رۆژی ٢٧ی پوشپەری ١٣٩٦ رۆژنامەی کیهان ، کە لە راستییدا زمانحالی بنەماڵەی خامنەییە، لە وتارێکدا لە ژێر سەردێڕی " همەپرسی موزائیکی را نمی‌پذیریم"؛ وێڕای شڕۆڤە لەسەر گشت‌پرسی سێی رەزبەری ١٣٩٦ کە بڕیارە لە باشووری کوردستان بەڕێوە بچێت، چەند ڕوانگەیەکی ئەمنی نێوخۆیی رێژیمی لە پەیوەندی لەگەڵ کوردستان ئاشکرا کرد، ئەگەر بمانەوێت بەپێی کۆی ئەو قسە و بابەتگەلەی لە زاری بەرپرسانی ڕێژیم یان راگەیاندنەکانی ڕێژیم لەسەر کوردستان بڵاودەبێتەوە، ڕوانگەی تەناهی ڕێژیم لە سەر کوردستان گردکۆ بکەین دەکرێت بڵێین: لە دوو ئاستدا ڕێژیم روانگەی درێژخایەنی تەناهی لە سەر کوردستان هەیە:
١: رۆژهەڵاتی کوردستان وەک بەشێک لە جوغرافیای ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، خاڵی لاوازی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامییە، بە دوو هۆکاری سەرەکی:
ئا: کۆماری ئیسلامی وەک دەسەڵاتێکی تۆتالیتێر نەیتوانیوە و ناتوانێت، سیاسەتی تۆتالیتێری کۆمەڵایەتی ، فەرهەنگی خۆی لە کوردستان دابەزێنێ و ناچارە بەردەوام لە کوردستان سیاسەتی رەگەزپەرستانەی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی خۆی کورت ببرێتەوە.

بێ: لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم لە ٩٢ ساڵی ڕابردوودا و پاش سەرهەڵدانی بیر و هەوڵی دەوڵەت_نەتەوە، لە چوارچێوەی جوگرافیای ئێراندا بەردەوام رەوتێکی شۆڕشگێڕ هەبووە و هەیە، ئاراستەی ئەو ڕەوتە داکۆکیکردن لە مافی نەتەوەی کوردە، کە بە دیوێکی تریدا دەبێتە بەرەوڕووبونەوە لەگەڵ پڕۆژەی نەتەوە_دەوڵەتی، نەتەوەی فارس.

٢: پرسی کورد لە ناوچەی رۆژهەڵاتی‌ نێوەڕاست بە دوو هۆکار خاڵی لاوازی سەر تەناهیی کۆماری ئیسلامییە:
ئا: پرسی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان لەسەر بناغەی بەشداری هاوشان لە دەسەڵات و بەرێوەبەریی وڵات دامەزراوە، دیوێکی ئەو باسە واتە پرسی کورد لە نێوەرۆکی خۆیدا دەستەبەری دێمۆکراسی دەکات و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیش دێمۆکراسی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی‌ نێوەراست بە مەترسی لەسەر کیانی سیاسی خۆی دەزانێت.

بێ: بێگومان هەر چەشنە پێشوەچوونێک لە پرسی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان ڕاستەوخۆ کارتێکەری لەسەر پرسی کوردی رۆژهەڵات دادەنێت و دەکرێت وەک پشتیوان و تەنانەت هێزێکی دنەدەری بزاڤی رۆژهەڵاتی کوردستان سەیری بکرێت.

کاتێک روانگەی تەناهیی کۆماری ئیسلامی لەسەر پرسی کورد، لەگەڵ قەیرانی ئاو لە رۆژهەڵاتی ‌نێوەراست (کوردستان وەک تەنیا ناوەندی رۆژهەڵاتی ‌نێوەراست کە خاوەنی ئاوە) و ستراتێژی هیلال یان پشتوێنەی شێعە هاوکات دەبێت، کۆی ئەو باسانە دەبن بە هۆکارگەلێک کە شڕۆڤەکارانی بنەماڵەی خامنەییە بڵێن:"باکووری رۆژئاوای وڵات، بۆ چل ساڵی داهاتوو خاڵی لاوازی تەناهی ئێمەیە" .

کەوایە لە ستراتێژی تەناهیی ڕێژیمدا، کوردستان مەترسی گەورەیە بۆ سەر، شێوەی دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی، پرۆژەی نەتەوە_دەوڵەتی فارس، قووڵبوونەوەی قەیرانی ئاو لە ئێران و ستڕاتێژی پشتوێنەی شێعە لە ناوچەکەدا کە خەونی هاوبەشی ناسیونالیزمی فارسی و شێعەگەری ئێرانییە، هەر بۆیەش شڕۆڤەکارەکەی سپا و بنەماڵەی خامنەیی بە سیلە دەڵێن ٤٠ ساڵی داهاتوو ٤٠ ساڵی رووبەرووبونەوەی کوردستان لەگەڵ دەزگا ئەمنی و سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە.

بەشی دووهەم:

شەڕی نەرمی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان


ئەگەر پێناسەی تەناهی بەخشین بە کۆی رووداوەکانی کوردستان چ لە ئاستی رۆژهەڵات و چ لە ئاستی دەرەوەی رۆژهەڵات لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، لە تەنیشت باسێک بەناوی" شەڕی نەرم" دابندرێت، بە روونی بۆمان ئاشکرا دەبێت کە بەستێن و بوارەکانی رووبەڕووبونەوەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کوردستان تەنیا چەک و سەرکوتی ڕەق نییە، بەڵکوو لە بواری تر و بەستێنی جیاوازدا ئەو سەرکوت و دژایەتی کردنە خۆی دەگۆڕێ و بەپێی مەبەست بەڵام لە پێناو یەک ئاکام‌دا و بە شێوازی جیاواز کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە وەک ڕێژیمێکی تۆتالیتێر و بە تەواوی باڵ و لایەنەی سیاسی و دەسەڵات و توانایی مرۆڤی و ئابوورییەوە، دەکرێت، بەچەقی خۆتاقیکردنەوەی دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕێژیم، هەم وەک سەرکوتی ڕەق و هەم وەک سەرکوت و شەڕی نەرم ڕێژیم هەوڵ بۆ داپڵۆسین و لەنێوبردنی کوردستان دەدات.

لێرەدا هەر وەک ئاماژە، بۆ روونبوونەوەی بەشێک لە شەڕی نەرمی ڕێژیم لە دژی کوردستان دەکرێت، باس لە "ئەرتەشی سایبێری" کۆماری ئیسلامی بکەین ، دیارە ستڕاتێژی یەکەمی ئەو "ئەرتەش"ە تێکدان و هێرش کردنە سەر بنیاتە کۆمپیوتێرییەکانی وڵاتانی جیهانە، و بەپێی ڕاگەیاندنی خۆیان هەتا ئێستا چەندین هێرشیان کردۆتە سەر بنیات و دامەزراوە کۆمپیوتێرییەکانی وڵاتانی جیهان کە لەوانە دەکرێت، هێرش بۆ سەر ماڵپەری تویتێر ، هەک کردنی ماڵپەری بەناوبانگی بایدۆ کە گەورەترین پشکێنەری ئینتێرنێتی وڵاتی چینە و... ناو بێنین.

ستڕاتێژی دووهەم کە "ئەرتەشی سایبێری ئێران"، پێرەوی دەکات هێرش کردنە سەر بنیاتە کامپیوتێری و ئینتێرنێتییەکانی ئۆپۆزیسیونی ئێرانە و رەنگە خاڵی جێگای ئاماژە لێرەدا ئەوە بێت، کە راگەیاندنی ناوی "ئەرتەشی سایبێری ئێران"، هاوکات بوو لەگەڵ رووداوەکانی پاش هەڵبژاردنی ساڵی ١٣٨٨، ئەوەش لە کاتێکدابوو کە پێشتر و لە ساڵی ١٣٨٤وە ئەو "ئەرتەشە" بە نهێنی لەلایەن سپای پاسدارانەوە دامەزرابوو.

لە بواری بەرەوڕووبونەوە لەگەڵ ئۆپۆزیسیون یەكێک لە ئۆرگانەکانی ئەو "ئەرتەشە" ، "رێکخراوی ئاراستەکردنی زانیاریی"ە، روونە لە سەردەمی زانیاریدا ، لەگەڵ ئەوەیکە سەرچاوە بۆ وەرگرتنی زانیاری یەکجار زۆرە ، بەڵام هەر زۆربوونی ئەو سەرچاوانە و رێژەی ئەو زانیارییانە وای کردووە، جۆرێک ئاڵۆزی زانیاری بخوڵقێت ، بەومانایە کە زۆری سەرچاوە نەبۆتە هۆی ئەوەیکە ئاستی درووستی زانیاری بچێتە سەرێ و بەرچاوڕوونی زیاد بکات، بەڵکوو زیاتر بۆتە هۆی ئەوەیکە گومان و دوودڵی لە نێو بەردەنگدا زیاد بکات، بە جۆرێک کە لە باتی روونبوونەوەی رووداو و بابەتەکانی زیاتر ئاراستەی رووداوەکان بەرو لێڵی و ناروونی رۆییوە و لەم نێوانەدا ڕێژیم ئەو تایبەتمەندییەی "سەردەمی زانیاری" کە بەردەنگ بەرەوڕووی "کەڵەکەبوونی" زانیاریی و رووداوەکان دەکات، وەک ئامێرێک بۆ دژایەتی فەلسەفەی بوونی زانیاری بەکار دێنێت.

بۆ روونبوونەوەی زیاتر دەبێت بڵێین بەردەنگ بێ دڵخوازی خۆی و تەنانەت لەگەڵ ئەوەی رەنگە رێژەی ئەو زمانانەی کە شارەزایی تێدا هەیە، یەک یان دوو زمان بێت، بەڵام چونکە تایبەتمەندی "سەردەمی زانیاری" ئەوەیە کە زانیاری سنوورە جوغرافیایی و زمانییەکان دەبڕێ، لێرەدا بەردەنگ تووشی کەڵەکەبوونی زانیاری دەبێت و بێ ئەوەی خۆی خوازیاری بێت ، ئەو کەڵەکەبوونەش دەرفەتی ئەوە دەخوڵقێنێ کە لە دەرەوەی ئیرادەی بەردەنگ زانیاری هەڵە و جۆراجۆر و تەنانەت ناپێویست دەرخواردی بدرێت؛ بەو شێوەیە کە دەکرێت بڵێین زانیاری هروژم بۆ بەردەنگ دێنێ.

هروژمی زانیاری و کەڵەکە بوونی زانیاری وای کردووە کە بەردەنگ زۆر خۆی بە زانیارییەوە ماندوو نەکات، یان باشترە بڵێم دەرەقەتی ئەوە نەیەت کە بزانێ کام زانیاری ڕاستە و کامەیان هەڵەیە و ئەوەش بۆ ڕێژیمی وەک کۆماری ئیسلامی دەرفەتی خوڵقاندووە، کە لە رێگای "رێکخراوەگەلی وەک "ئاراستەکردنی زانیاریی" بەردەنگی کۆمەڵگای ئێران تووشی "دیاردەی هروژمی زانیاری" بکات.

دیاردەی هروژمی زانیاری رێک بەپێچەوانەی سانسۆڕ و بڕینی زانیارییە، لە هروژمی زانیاریدا بەردەنگ تووشی رێژەیەکی زۆری زانیاری دێت ، ئەوە هەم جۆرێک کەڵەکە بوونی زانیارییە و هەمیش بەلێشاوبوونی زانیارییە بەو مانایە کە رێژەیەکی زۆر لەو زانیارییەی دەگاتە دەست بەردەنگ هیچ پێویستی نییە و زانین و نەزانینی هیچ کارتێکەرییەکی لەسەر ژیانی نییە، بەڵام ئەو دو دیاردەیە واتە کەڵەکەبوونی زانیاری و بەلێشاوی زانیاری وا دەکات کە بەردەنگ تووشی دوو بابەت دەبێت:

یەکەم: زانیاری پێویست لە نێوزانیاریی ناپێویستدا ون بێت.

دووهەم: تێکەڵبوونی سنووری زانیاریی دروست و نادرووست روو دەدا و بەردەنگ بە ئاسانی ناتوانێ سنووری نێوان راست و درۆ لێک کاتەوە و بۆ لێک کردنەوەی ئەو سنوورە پێویستی بە شارەزایی زۆر هەیە، بۆیەش ئاستی ناروونی زیاد دەکات و بەردەنگ تووشی گومان و دوودڵی دەبێت.

کۆی ئەو بابەتە وادەکات کە کۆمەڵگا هەم لە ئاستی کۆمەڵایەتی و هەم لە ئاستی تاک وەک بەردەنگ یان بەسەر زانیاریدا تێپەرێت بەو مانایەی کە زانیاری و رووداوەکان کارتێکەری دەروونی لەسەر نەکات و نەبێتە هۆی ئەوە هەڵوێستی ئاراستەدار بکات، یان ئەوەی لە نێوان گومان و دڵنیاییدا بمێنێتەوە و باوەری بە زانیاری نەمێنێ؛ کە هەردووک حاڵەت دەبێتە هۆی ئەوەی لە کۆمەڵگادا "رای گشتی" سازنەبێت، یان ئەگەریش سازبوو لە کاتی خۆیدا نەتوانێ هەڵوێست بگرێت؛ بەو شێوەیە کۆمەڵگا تووشی جۆرێک لە شەق بوون و لێک جیابوون و هەڵاوارن و ناکۆکی دەبێت. دیارە ئامانجی سەرەکی "رێکخراوەی ئاراستەکردنی زانیاریش" رێک ئەوەیە کە کۆمەڵگا تووشی قەیران و لێکدابڕان و ناکۆکی بکات و بەر بەوەبگرێت کە ڕای گشتی لەسەر بابەتێک مکوڕ بێت.

کۆتایی

لە ئێستادا ئەگەر بابەتی روانگەی تەناهیی کۆماری ئیسلامی لەسەر کوردستان و شەڕی نەرم بەتایبەتی دیاردەی هروژمی زانیاری و داسەپاندنی زانیاری بۆ سەر بەردەنگ لە شەڕی نەرمدا، لەبەر چاو بگرێن؛ دەکرێت بڵێین کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی یەكێ لەو چەکانەی لە دژی کوردستان بەکاری دەهێندرێ، هروژم و داسەپاندنی زانیارییە، بەهۆی ئەوەی روانگەی تەناهیی ڕێژیم لەسەر کوردستان روانگەیەکی ستڕاتێژییە، بۆیەش شەڕی نەرمی ڕێژیم لە دژی کوردستان شەڕێکی ستڕاتێژییە و هروژم و داسەپاندنی زانیاری بۆ سەرتاکی کورد و لە کۆمەڵگای کوردستاندا جۆرێکی بەرگ و بەربەرینە ، بەو مانایەی کە ڕێژیم بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی خۆی زۆر دەربەستی کات و تەنانەت شێواز نییە، بەڵکوو زیاتر دەیهەوێت، ئەو زانیارییەی کە پێویستێتی جێگیری بکات، بۆ وێنە لەرێگای کەسانی وەک عیرفان قانعی‌فەرد ،هۆشەنگی تاڵع و پیمانی حەریقی .... ، دەیهەوێت ئاڕاستەی مێژوو و رووداوەکانی ڕابردووی کوردستان بگۆرێ، لێرەدا خاڵی گرینگی مەبەست ئەوەیە کە ڕێژیم ئاراستەی مێژووی کوردستان ناگۆڕێت بۆ ئەوەی مێژوو بشێوێنێ، بەڵکوو ئاراستەی مێژوویی دەگۆڕێت بۆ ئەوەی ئێستا و داهاتوو لەسەر بناغەی مێژوویەکی پڕ لە ناڕاستی لێکداتەوە و هاوکات پێوەندی ئێستا و ڕابردوو لێک هەڵپچرێت؛ هەر بۆیەش لە داسەپاندنی زانیاری بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا، نە پێبەندی شێوازێکی تایبەتە و نە زۆریش کاتی بەلاوە گرینگە، ئەگەر سەیری کتێبەکانی هۆشەنگی تالع و قانعی‌فەردیش بکەین رەنگە لە ڕواڵەتی خۆیدا پێچەوانەی یەک بن و یەکتری رەت بکەنەوە، بەڵام بە نێوەڕۆک یەک ئامانج و یەک ئاکامیان هەیە و حاسل و دەرهاوێشتەی یەک ژووری فکرن.

بەکارهێنانی هروژمی زانیاری و داسەپاندنی زانیاری لە کوردستان وەک چەکێک و هەروەها مێتۆدەکانی تری شەڕی نەرم، وای کردووە ڕێژیم، کۆمەڵگای کوردستانی لەگەڵ دوو قەیرانی گەورە رووبەڕوو کرۆتەوە:
یەکەم: سنووری نێوان رەخنە و خیانەت پاک بۆتەوە، پاک بوونەوەی سنووری نێوان ڕەخنە و خیانەت نەتەنیا کۆمەڵگای کوردستانی لەیەک دردۆنگ کردووە، بەڵکوو دۆخێکی خوڵقاندووە کە بەشێکی زۆر لە لێهاتوو و لێزانانی کوردستان بەناچار و بۆ ئەوەی قسەکەیان نەکرێتە بیانوو بۆ هێرش کردنە سەر جوگمە و کۆڵەکەی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردستان بێدەنگیان هەڵبژاردووە و بەشێکی تریان بەو دیوی سەربانەکەدا بەربوونەوە و زۆر جار راستەوخۆ و ناراستەخۆ هێرش دەکەنە سەر دابەشکاری "جاش و باش" ، فەلسەفە و بوونی ئەو دابەشکارییە دەبەنە ژێرپرسیارەوە، کە ئەو کارەش لە ناخی خۆیدا زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەی گۆڕەپان بۆ کەسانی سەربە ڕێژیم ئاوەڵا بێت، نەک ئەوەی دەرفەت بۆ رەخنەگرانی کوردستان بەرین بێتەوە.
دووهەم: لە ئاستی لایەنگر و ئەندامی حیزبەکانی کوردستان دەکرێت، بڵێین ژمارەیەک لە لایەنگران و ئەندامانی حیزبەکانی کوردستان تووشی جۆرێک تووڕەیی نابەجێ بوون کە ئەو تووڕەییە کارتێکەری لەسەر ڕواڵەتی گشتیی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان داناوە و ئەو رواڵەتەی لە کۆمەڵگادا بەرەو ناشیرینی دەبا.

لە کۆتایی‌دا دەبێت بڵێم شەڕی نەرمی کۆماری ئیسلامی لە دژی کوردستان هەڵقوڵاوە لە ستڕاتێژی تەناهی ئەو ڕێژیمە و مێتۆدێکی ستڕاتێژی سەرکوتە و بەردەنگیشی کۆی کۆمەڵگای کوردستانە.

ئامانجی شەڕی نەرمی ڕێژیم مان و نەمانی کۆمەڵگای کوردستان بە هەموو رەهەندەکانیەوەیەتی ئەوان مان و نەمانی ئێمە لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوویان کردووەتە ئامانج و دەیانهەوێت یان بمانسڕنەوە یان ئەوەی کۆمەڵگایەکی دڵخوازی خۆیانمان تێدا بەدی بێنن، بۆیەش بۆ بەرەوڕووبونەوە لەگەڵ ئەو شەڕە دەبێت نەک هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڵکوو کەسایەتی و ئەو بەشەی لە چالاکانیش کە خۆیان لە چوارچێوەی رێکخراوەیەکی تایبەتدا نابیننەوە ، ئەوانیش بۆ بەرەوڕووبونەوە لەگەڵ شەڕی نەرمی ڕێژیم قۆڵ هەڵکەن و هاوکات لە بەرەیەک پێكەوە لە دژی ڕاوەستن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.