• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١١ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان و بەستێنی نالەباری ئێران

زایینی: ٢٢-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/٣١ - ٢١:٠٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان و بەستێنی نالەباری ئێران
جەماڵ فەتحی

بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان کە پاش شۆڕشی پیشەیی لە ساڵەکانی ١٩٦٠ زایینی بەملاوە سەریان هەڵداوە و بەرەو بوارە سیاسی و فەرهەنگییەکانیش شۆڕ بوونەتەوە، بەپێی ئەو پێناسە نوێیانە کە بۆ ئەم بزاڤانە کراوە، بزاڤی ژنان، ماڤی مرۆڤ و ژینگەپارێزی لە خۆ دەگرن، چونکە بە دەربڕینی باوەڕ و بۆچوون و کاریگەرییان لە سەر مرۆڤ، سروشت و ژیانی کۆمەڵایەتی دەبنە هۆی گەشە سەندنی شوناسییەکی گشتگیر و بەربڵاو. گەشەی ئەم بوارە، کولتوورێکی لێکچوو لە بنەمای ڕاگەیندراوەکان و کولتووری کۆمەڵگا پێک دێنێت، کە شوناسە تاکەکەسی و چینایەتییەکان تووشی قەیران دەکات.

بە هۆی خێرایی گواستنەوەی زانیارییەکان و گەشە کردنی ڕاگەیاندن، ئەم بزاڤانە سەرانسەری کۆمەڵگاکانی تەنیوە و مزگێنی نموونەیەکی نوێی لە چالاکی، بەشداری کردن و ململانێی لایەنە کۆمەڵایەتییەکان لە چوارچێوەی ژیانی سیاسیی بە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان دەدات. هەر بەم بۆنەوە هەواڵەکان بە خێراییەکی سەرسووڕهێنەر بە دەستی تاکی کۆمەڵگا دەگات و وا دەکات هەر تاکێک ببێتە کاراکتەر و توێژەرێکی سیاسیی سەربەخۆ، کە بتوانێت لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەورێکی بەرچاو لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی بگێڕێت. ئەگەر دەسەڵاتە تاکڕەوەکان لە هەموو کەرەستەیەکی پێشکەوتوو بۆ بەردەوامی هێز و هەیبەتی خۆیان کەڵک وەر دەگرن، هەر ئەو کەرەستانە لە فورمێکی مەدەنییانە لە بەر دەست چینی ناوەڕاستی کۆمەڵگاش دایە، تەنیا گارانتی مانەوەی ئەوان لە سەر دەسەڵات کەرەستەی چەک و هێزی نیزامییە کە هەمیشە لە بەرانبەر پتانسیل و هێزی شاراوەی خەڵک بە چۆک داهاتووە.

لە وڵاتانەی پێشکەوتوو بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکەیان بە پشتیوانی هێزی کۆمەڵگا گارانتی بکەن، هەموو ئەو مافانەی کە لە بزاڤە کۆمەڵایەتییە کۆمەڵگا دواکەوتووەکان ویست و پرسی سەرەکین، لە چوارچێوەی یاسا و دەستووری بنەڕەتی خۆیان دەیگونجێنن و پێش بە قەیرانی کردنی دۆخی سیاسی و هەر ئەگەرێکی نەخوازراو دەگرن، بەڵام لە هەمبەردا وڵاتانی بندەستی دیکتاتۆرەکان ئەو تێچووەی کە دەبێت لە ڕێگای ئاوەدانی و خزمەتگوزاری کۆمەڵگا بەکار بهێنرێت؛ لە ڕێگای نیزامییەوە بە کار دەچێت کە جگە لە دواکەوتووی و نالەبارتر کردنی بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا هیچ دەسکەوتێکی نییە.

یەکێک لە ڕەهەندەکانی بزاڤی کۆمەڵایەتیی کە هەم لە بزاڤی ژنان و هەم لە بزاڤی ژینگەش گشتگیرترە و خەباتەکەی هەموو کۆمەڵگا دەگرێتەوە، بزاڤی مافی مرۆڤە کە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا بە ژن و پیاو و تەنانەت ژینگەش دەگرێتەوە. خەبات لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ خەباتێکە کە ڕەگەز ناناسێت و هەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاو لە بازنەی خۆی دەبینێت. لە ڕوانگەی ژینگەوە بەو لێکدانەوە دەکرێت لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ بێت کە ژیانی هەر تاکێکی کۆمەڵگا بە ژینگەیەکی خاوێن و تێکنەدراوەوە، بەستراوە. کە وایە ئەگەر بزاڤەکانی مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگا بتوانێت ویستەکانی خۆی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی دەسەڵات و دەوڵەت بگونجێنێت، مافی ژنان و ژینگەش دەستەبەر کراوە.

یەکێک لەو وڵاتانە کە بە هۆی زاڵبوونی دەسەڵاتێکی تاکڕەو و یەک ڕەهەند، ڕێگای نادرێت فەرهەنگێکی گشتگیر کە فەرهەنگە تاکەکان لە خۆیدا بتوێنێتەوە، گەشە بکات و ئەگەریش جاروبار لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەک ئەو پرسانە بخرێنە لە کۆمەڵگا بێتە بەر باس خێرا لە لایەن سیستمی دەسەڵاتەوە بە شێوازگەلێکی جیاواز سەرکوت دەکرێت، یان هەوڵ دەدەن ناڕەزایەتییەکان هێندە پەرە نەستێنێ هەتا ببنە بزاڤێکی گشتگیر و هەمە لایەنە، یان ئەوەی لە چوارچێوەیەکی بەرتەسک دەیانهێڵنەوە کە مەترسی وەها بۆ سەر ئەوان دروست نەکەن؛ بەڵام هێندێ جار بە هۆکاری جیاواز ئەو چالاکییانە پەرە دەستێنن و سەرەنجی کۆمەڵگا بەرەو لای خۆیان ڕادەکێشن، لەم حاڵەتدا دەسەڵات ناوەند بە پیلانی سونەتییەکانی خۆی وەکوو (نۆکەری بێگانە، شەڕ لەگەڵ خودا، جیاوازیخواز) دکۆمێنتێک بۆ مەحکووم کردنی ئەم ڕەوتانە دەگرێت، بەسەرهاتی هەموو چالاکییە نەرم و بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران و وڵاتانی لەم چەشنەدا بەمجۆرە کۆتایی پێ دێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.