• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئێران وڵاتی نەخۆشی و دیاردە دزێوە كۆمەڵایەتییەكان

زایینی: ٢٢-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/٣١ - ٢١:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئێران وڵاتی نەخۆشی و دیاردە دزێوە كۆمەڵایەتییەكان
هیوا میرزایی

ڕەوتی ئیسلامی و ئیسلامییەكان لە ئێران بە بەڵێنی كۆمەڵگای نموونە و بژێوی ژیانی گونجاو و بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی خەڵك دوای ڕووخانی حكوومەتی پاشایەتی بەڕێوەبەری و دەسەڵاتیان لە ئێران خستە پاوانی خۆیانەوە و هەر لەو ڕۆژەوە چیرۆكی نەهامەتی و ماڵوێرانی دەستی پێكرد، ئەوان بە جێگەی ئەوەی كەڵك لە زانست و هزر بگرن بۆ بەڕێوەبەری وڵات، پشتیان بە دوعا و نزا بەست و "خورافە" و "خورافە"بێژیان كردە مێتۆدی باو لە كۆمەڵگا و هەر ئەمە وایكرد كە ئێستا دوای نزیك بە ٤٠ ساڵ كۆمەڵگای ئێران سەرەڕای قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكان تووشی دەیان دیاردەی دزێو و نەخۆشی كۆمەڵایەتی ببێت.

یەكێك لەم دیاردە كۆمەڵایەتییانە، گیرۆدەبوون بە ماددە سڕكەرەكانە كە وایكردووە ئێران پلەی یەكەمی هەبێ لەم بوارەدا و وەك دیارە گیرۆدەبوون بە ماددە سڕكەرەكان خۆی بەستێن بۆ سەرهەڵدانی دەیان دیاردەی دزێوی دیكەی كۆمەڵایەتی خۆش دەكا وەك دزی، تەلاق، بێكاری، لەشفرۆشی و ... . ئاوردانەوەیەك لە دۆخی بەكارهێنانی ماددە سڕكەرەكان و جۆر و شێوازی بەكارهێنان و بەكارهێنەرانی مرۆڤ تووشی سەرسووڕمان ئەكا، هەرچەند لە ئێراندا ناوەندێكی غەیرەدەوڵەتی بوونی نییە كە ڕێژەی بەكارهێنەران بە جوانی دەستنیشان بكا بەڵام گەر ناوەندە حكوومەتییەكانیش بكەینە سەرچاوەی ئاوڕدانەوە لەم دۆخەی ئێستا دەبینین كە، بەپێی قسەی وتەبێژی ستادی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ماددە سڕكەرەكان لە ئێراندا نزیك ٢ میلیۆن و ٩٠٨ هەزار گیرۆدەبوو بە ماددە سڕكەرەكان هەیە و ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ٥ ساڵی ڕابردووی خۆی ٢ بەرانبەر زیادی كردووە و نیشاندەری ئەوەیە كە هیچ ڕێكارێكی زانستی و یاسایی نییە كە پێش بەم قەیرانە كۆمەڵایەتییە بگرێ.

بەكارهێنانی ڕۆژانەی ١ تۆن و نیو ماددەی سڕكەر لە ئێراندا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بەهۆی بەكارهێنانی ماددەسڕكەرەكان و دابەزینی تەمەنی بەكارهێنەران بۆ ١٤ ساڵ و دروستكردنی ماددە پیشەییە مەترسیدارەكان لە جێگای ماددە سونەتییەكان و كڕین و فرۆشی بێ‌سنوور و ڕێگەپێدراو لەلایەن ڕێژیمەوە دەتوانێ كەمێك قەیراناوی بوونی ئەم پرسە ڕوونتر بكاتەوە و زیاتر لە جاران نیەت و بەرنامەی كاربەدەستانی ڕێژیم نیشان بدا كە لە هەوڵی ئەوەدان كە هەروەك چۆن بۆ دیفاع لە نیزام و دروستكردنی پەرژینێك بۆ خۆیان شەڕیان كێشاوەتە وڵاتانی دراوسێ وەك سووریە و عێراق و یەمەن و ... دەیانهەوێ كۆمەڵگایەكی نەخۆش بونیاد بنێن كە توانای بەرەنگاربوونەوە و داواكاری مافە سروشتی و ئینسانییەكانی خۆی نەبێ و ئەمان بتوانن ئازادانە درێژە بە دەسەڵاتی خۆیان بدەن و جارناجارێكیش بۆ فریودانی خەڵك و كۆمەڵگای جیهانی بە سووتاندنی هێندێك ماددەی سڕكەر وانیشان بدەن كە ئەمان دەیانهەوێ بەرەنگاری بەكارهێنانی ماددە سڕكەرەكان ببنەوە و لەم دواییانەیشدا بەهێنانە بەرباسی گەڵاڵەیەك دەیانهەوێ ئاوات و ئارەزووەكانی ئیمامی كۆچكردوویان بەجێ بگەیێنن و لە جێگای نەوت، تریاك بهێننە سەر سفرەی خەڵك و بەم شێوازە كونترۆڵیان هەبێ بەسەر قەیرانی ماددەسڕكەرەكان لە ئێراندا بەڵام لەڕاستیدا دەیانهەوێ مافیای ماددەسڕكەرەكان زیاتر بخەنە ژێر ركێفی خۆیانەوە و قازانجی زیاتریان هەبێ لە هاوردە و هەناردەكردنی ماددەسڕكەرەكاندا.

ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش بەداخەوە لەم سیاسەتە بەدوور نەبووە و ڕەنگە پتر لە بەشەكانی دیكەیش بە هۆی ویستێكی ئازادیخوازی و شۆڕشگێری تەکووزی كاربەدەستانی ڕێژیمی لەسەربووە و بەشێوەی سیستماتیك و بەرنامەداڕێژراو كار لەسەر پەرەدان بە گیرۆدەكردنی لاوان كراوە و تەنانەت بەپێی قسەی زۆریەك لە گیرۆدەبووان ئەم كەسانە زۆرجار لە زیندانەكان و لە رێگەی مۆرە و كەسەكانی ڕێژیمەوە تووشی ماددە سڕكەرەكان بوون و هەروەها بوونی دەیان ئاشپەزخانەی بەرهەمهێنەری ماددەسڕكەرەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە هاوكاری دام و دەزگاكانی ڕێژیم نیشاندەری هەوڵی ڕێژیمە بۆ بەگیرۆدەكردنی زیاتری خەڵك و ئەنفالی سپی لە ڕۆژهەڵات کە ساڵانێكی زۆرە سیاسەتەكەی بۆ دارێژراوە و بەڕێوەدەچێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.