• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١١ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

كۆڵبەری لە نێوان كێشە و پیشەدا

زایینی: ٢٢-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/٣١ - ٢١:١٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
كۆڵبەری لە نێوان كێشە و پیشەدا
عەبدوڵڵا ڕەسووڵی

ئەمڕۆ كۆڵبەری لە خۆرهەڵاتی كوردستان بووەتە دیاردەیەكی تایبەت و نموونەی لە هیچ شوێنێكی دیكەی ئەم جیهانەدا نابیندرێتەوە. ئەمەش تەنیا ئەوەمان پێدەڵێت كە بەس لەم ساتە مێژووییەدا لەم چەشنە کارانە هەیە، بەڵكوو چەندەش بمانەوێت مێژوو شەنوكەو بكەین ناتوانین نموونەیەكی مێژوویی لەو چەشنە ببینینەوە. بەهۆی ئەوەیکە كۆڵبەری دیاردەیەكی تایبەتە لە شوێنێكی جوگرافیایی و حاڵەتێكی بێوێنەیە و لە نێوان كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابووری و پیشە و كاردا بووەتە بەرداشی نێوان دوو ئاش.

لەلایەكەوە حكوومەتی ئێران و لایەنە بەرپرسەكان هەوڵ دەدەن بە شێوازی جۆراوجۆر ئەم دیاردە كە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی و ئابوورییە لە پێستی ڕاستەقینەی خۆی دەربێنن و بە شێوازی یاسایی و مۆڵەتدار و گرتنەبەری هەزاران ڕێوشوێنی دیكە كێشەی كۆڵبەری وەك پیشەیەك پیشان بدەن. لەم ڕوانگەوە كۆڵبەری دەبێتە پیشەیەك وەكوو هەزاران پیشەی دیكە لە نێو كۆمەڵگادا و بەم شێوە هۆكارەكان و ناوەڕۆكەكەی بەتەواوی دەستكاری دەكرێت و مانای ڕاستەقینەی خۆی لەدەست دەدات.

ئەمەش لەوێدا بەدەر دەكەوێت كە حكوومەت كارتی كۆڵبەری بە كۆڵبەران دەدات و ڕێگایان پێدەدات ئەو كارە بكەن.

هەڵبەت لێرەدا پێویستە دژیەكییەك كە لە نێو ئەم كارەدا بوونی هەیە ڕوون بكەینەوە؛ ئەم دژیەكییەش لەوێدا بەدەر دەكەوێت کە ئەگەر كۆڵبەری پیشەیە بۆچی لە ڕێگای یاسایی و سنووری یاساییەوە ئەنجام نادرێت و پێویستە كۆڵبەران ڕێگای نایاسایی بگرنە بەر بۆ گواستنەوەی كەلوپەلەكانیان؟ ئایا كاتێك پیشەیەك لە وڵاتێك ڕێگای پێدەدرێ کە بوونی هەبێت بۆ نابێ سوود لە ڕێگا ڕەسمییەكان وەربگرێت؟

لە ڕاستیدا خوێندنەوەی دیاردەی كۆڵبەری لە خۆرهەڵاتی كوردستان ناكرێت وەكوو پیشەیەكی ئابووری و بازرگانی سەیر بكرێت. لەبەرئەوەیکە جەوهەری ڕاستەقینەی ئەم دیاردە لەوێدا بەدەر دەكەوێت كە ئەم دیاردە خۆی دەرئەنجامی كێشەگەلێكی دیكەیە و دیسان خۆی بووەتەوە بە كێشەیەكی گەورەتر، بەو مانایە كە بەهۆی قەیرانی ئابووری لە ئێران و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكاری و هەروەها دواخستنی ئاستی ئابووریی كوردستان لە ئاست ناوچەكانی دیكە و پێداویستی سروشتی دانیشتوان بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانیان و بوونی گواستنەوەی کەلوپەلگەلێك كە بەپێی یاسا قاچاغ و پێویستی خەڵكن، تێكڕا بوونەتە هۆی ئەوەیكە كێشەی كۆڵبەری لە كوردستان سەرهەڵبدات.

خودی كۆڵبەریش وەكوو دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی و ئابووری بووەتە هۆی ئەوەی دیسان كێشەی دیكەی كۆمەڵایەتی دروست ببێت. بەو مانایە كە كاتێك حكوومەت ڕێگا نادات و ڕێگا لە كۆڵبەران دەگرێت و تەقەیان لێ دەكات و دەیانكوژێت یا خود زیانی مادییان پێ دەگەینێت. ئەوە ئاستی كێشە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەش بەرز دەکاتەوە و لەڕاستیدا حاڵەتێك لە كۆمەڵگا دروست دەکات كە هەموو كێشەكان پەیوەندییەكی هاوبەندی و ئۆرگانیكیان پێكەوە پەیدا كردووە.

لێرەدا پێویستە ئەوەش بزانین كە حكوومەت بە هەوڵدانی بۆ بە پیشەناساندنی كۆڵبەری و ڕەتكردنەوەی وەك كێشەیەك هەوڵ دەدات ئەم كێشە كۆمەڵایەتییە بە مانایەك چارەسەر و لە ئاستی سیاسیش كەڵكی لێ وەربگرێت. مانای كەڵك وەرگرتنی ئاستی سیاسی بەو مانایە كە بە یاسایی كردنی كۆڵبەری دەبێـتە هۆی كەمكردنەوەی ئاستی بێكاری لە ناوچەكە؛ بۆیە حكوومەت ئەمە وەكوو خزمەتكردن لە ئاست خەڵك بەكار دێنێت.

بەڵام لە ئەنجامدا و لەو دەركەوتانەی كە لە كۆڵبەری دەیبینین ئەوا تا ئێستا كۆڵبەری بە شێوەی كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابووری گەشە دەكات و لە ڕاستیدا هیچ هەوڵێك و لە ژێر هیچ چەترێكدا نەیتوانیوە ئەو دیاردەیە بگۆڕێت. بۆیە پێویستە لێرەوە بڵێین كۆڵبەری كێشەیەكی كۆمەڵایەتی و ئابوورییە و بە هیچ پێوەرێكی ئابووریش لە هەژماركردنی بەرهەمهێنانی نیشتمانیدا لە قەڵەم نادرێت. بۆیە كێشەیە و لەبەر ئەوەش حكوومەت ناتوانێت بە شێوەیەكی ڕێسادار كێشەكە چارەسەر بكات و لە ئاستی دۆش داماوە. پێویستە بڵێن چارەسەركردنی ئەم كێشە پەیوەندی بە چارەسەركردنی كێشەی سەرەكی پێكهاتەی سیاسی ئێرانەوە هەیە و هەتا بوونی ئەم پێكهاتە سیاسییە، كێشەی كۆڵبەریش لە كوردستان چارەسەر ناكرێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.