• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٤-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/٠٢ - ١٤:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایە "ڕەعنا ئەمینی" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی دایە "ڕەعنا ئەمینی" دایکی شەهید ''عومەر کەریمی'' لە شاری "ساحێب"ـی سەقز لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا.

تەرمی دایە ڕەعنا لە شاری ساحێب، لەو گۆڕستانەی شەهید عومەری لێ نێژراوە بە خاک سپێردراوە.

دایه ڕەعنا ئینسانێکی نیشتمانپەروەر وەفادار به ڕێبازی کوڕه شەهیدەکەی بوو.

شەهید عومەر کەریمی پێشمەرگەیەکی قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له شەڕێکی قارەمانانەدا له کێوی "نهێنی" لە شەڕ دژی داگیرکەرانی نیشتمان شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا