کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد

15:30 - 18 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: عەبدوڵڵا خان مورادی کەسایەتیی ناسراو و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەی گەڵواخی سنە و سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ناوچەی ١ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، عەبدوڵڵا خان موردای کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری شاری سنە و ریش سپیی جێ متمانەی خەڵکی ناوچەی گەڵواخ، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٥ی رەشەمە بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و لەو ماوەیەدا کە سەرۆکی شارەوانی ١ی سنە بوو، بە دڵسۆزییەوە خزمەتی بە هاونیشتمانیان دەکرد.
بنەماڵەی عەبدوڵڵا خان موردای چەندین کەسیان شەهیدی رزگایی ئازادی و رزگاریی کوردستانن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد