کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێرە نییەری سەربەرزە، بە جامانەوە وەرنە ژوور

18:20 - 3 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: خەڵكی شۆڕشگێڕ و قارەمانی گوندی نییەر، لە سەر تابلۆیەکی ڕازاوە لە سەرەتای هاتنەژووری گوند نووسیویانە ئێرە نییەری سەربەرزە، بە جامانەوە وەرنە ژوور.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لاوانی دێموکرات و خەڵکی شۆڕشگێڕی گوندی نییەر لە کارێکی بێ‌وێنەدا لە سەر پارچەیەکی ڕازاوە بە زمانی کوردی نووسیویانە ئێرە نییەری سەربەرزە، بە جامانەوە وەرنە ژوور.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ئەو پارچەیە کە ئەو دروشمە شۆڕشگێڕانەی لێ نووسراوە لە سەرەتای هاتنەژووری گوندەکە بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەرزاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەرەتای هاتنەژووری گوندەکە هەڵیانواسیوە.

گوندی نییەر سەر بە پارێزگای سنه، یەکێک لەو گوندانەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، کە خەڵێکێکی خۆڕاگر و شۆڕشگێڕی تێدا هەڵکەوتووە و چەندین شەهیدیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە.