کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگادارییەکی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
هەر وەک لە هەواڵەکاندا هاتووە ڕووداوێکی نەخوازراو لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و دانیشتوانی گوندە ژۆر سەر بە شارۆچکەی چۆمان لە ناوچەی باڵەکایەتی لە باشووری کوردستان ڕوویدا کە بەداخەوە بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتی.
لەو پێوەندییەدا بە پێویستمان زانی هەموو لایەک ئاگادار بکەین کە لە ڕادەربڕینی بە پەلە لە دژی هیچ کەس و لایەنێک کە یارمەتی بە ئارامکردنەوەی دۆخەکە ناکا، خۆ ببوێرن.
دیارە لە داهاتوودا لە پێوەندی لەگەڵ ئەو مەسەلەیە ڕێنوێنی پێویستتان پێ دەدرێ.
لەگەڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوە، داوای لەسەرخۆیی و دان بەخۆداگرتن لە هەموو لایەک دەکەین.
کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٧ی زایینی