کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٥ گەلاوێژ لە سوئید بەڕێوە چوو

17:53 - 5 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی سوئید یادی دامەزراندنی حیزبی بەرز ڕاگرت.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزب، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی بەڕێوەبرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، لە درێژەی بەرنامەکە خاتوو ئارەزوو چەندین پارچە شێعری شۆڕشگێڕی پێشکەش کرد.

عەزیز مورادپەرەست بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکرات، لە شاری ڤیسترۆس بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب لەو شارە بەخێر هاتنی بەشدارانی کرد.

لە دڕێژەی بەرنامەکاندا، بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزب کاکەبرائەلیاسی پەیامی کومیتەی گشتی حیزبی پێشکەش کرد، کاکەبرا ئەلیاسی لە دەسپێکی قسەکانیدا وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی، کەمئەندامان و پێشمەرگە قارەمانەکانی ناوسەنگەر، بەخێر هاتنی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی بەشدار لە ئەو ڕیوڕەسمە کرد و سپاس و پێزانینی کومیتەی گشتی پێ ڕاگەیاندن.

ناوبراو لە بەشێک لە پەیامی کومیتەی گشتی حیزبدا ئاماژەیەکی کورتی بە مێژووی دامەزراندنی حیزب کرد و وتی: دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی له‌ هه‌لوومه‌رجی ئه‌وکاتی کوردستاندا نوخته‌گۆڕانێکی گرینگ بوو لە مێژووی نەتەوەکەماندا و ئەم حیزبە‌ توانی به‌ رێکخستنی جه‌ماوه‌ری، به‌ پشتبه‌ستن به‌ هێزی گه‌ل و باوەڕبەخۆ بوون و هه‌ستی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانی له ‌کوردستان به‌گشتی و له‌ کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی بخاته‌ ئاستێکی به‌رزه‌وه‌ و فازێکی نوێی لە خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەیی دەست پێ بکات.

لە دڕیژی بەرنامەکانی ٢٥ی گەلاوێژدا کومیتەی گشتی حیزب، تەشویقنامە و شاخە گوڵێک پێشکەش بە کومیتەکانی ڤیسترۆس، ئیسکیلستوونا و ستوکهوڵم کرد کە لە ئەو ماوەیەدا چالاکانە ئەرکە حیزبیەکانیان بە جێ گەیاندووە. هەر وەها کومیتەی گشتی حیزب بە دانی لەوحی ڕێزلێنان و شاخە گوڵێک ڕێزی لە کەمئەندامانی حیزبەکەمان گرت. کاک حوسێن ئەحمەدی بە نوێنەرایەتی کەمئەندامانی حیزب لە سوئید وێڕای دەستخوشی، بەردەوام بوونی خەباتی نەتەوەکەمانی بۆ دابین کردنی مافی چارەی خۆنووسینی بە ئەرکی هەموو هاونیشتمانییەکی دلسۆزی زانی.

لە یادی ٢٥ی گەلاوێژی دامەزراندنی حیزب، هەیئەتی ئەم حیزب و ڕێکخراوانەی خوارەوە بە پەیامی و برووسکەی پیرۆزباییەوە بەشداریان کرد.

پەیامی هاوبەشی یەکیەتی ژنان، یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتی کوردان لە لایەن خۆشکە نەشمیل شتابەوە.

پەیامی لیبراڵەکانی هەرێمی سوئید رمانلەند نیکلاس فریکمەن، وێڕای پیرۆزبایی گەرم، پشتیوانی خۆیان و حیزبەکەیانی بۆ مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە.

ئەو پەیام و برووسکانە بە ڕێوڕەسمەکە گەیشتوون:

پەیامی کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە سوئید.
پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لێژنەی ناوچەی سوئید.
پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کومیتەی ستۆکهوڵم.
پەیامی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات.
پەیامی کەرتی ڤیسترۆسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان.
پەیامی پارتی سوسیالیستی کوردستان.
پەیامی پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور.
ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان سوئید.
پەیامی پارتی سوسیالیستی کوردستان، سوئید.
پارتی ئازادی کوردستانی باکوور.
پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە.
برووسکەی پیرۆزبایی فیدراسیونی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوئید هەرێمی ٢
پەیامی پیرۆزبایی حیزبی شیوعی کوردستان کومیتەی ڤیسترۆس
پەیامی کۆمەڵەی کورد لە ڤیسترۆس
برووسکەی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوئید
پەیامی تێکۆشەر کاک باباعەلی میهرپەروەر

بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ بۆ بەشی هونەری تەرخان کرابوو ، کە هەر ٣ هونەرمەندی دەنگخۆشی نەتەوەکەمان، هونەرمەند شێرکۆ مەریوانی، هونەرمەند خەیرۆ مەلا و لاوی هونەرمەند کاک کاروان تا درێژەی شەو بە گۆرانی بەشدارانی ڕێوڕەسمی پیرۆز کردنی ٢٥ی گەلاوێژیان هێنایە سەما.

بەرنامەکانی ٢٥ی گەلاوێژ کاتژمیری ١٢ی شەو کۆتایی پیێ هات.