کوردستان میدیا: کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ به رێوڕه‌سمێک به فه‌رمی ده‌ستی به کارەکانی کرد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٨ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، ١٥مین کۆنگره‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سه‌رله به‌یانیی رۆژی شه‌ممه، به به‌شداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆنگره و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له میوانانی به‌شدار و به‌ڕێز مه‌سعوود ته‌ک سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور، ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره به خوێندنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد.
دواتر به‌ڕێز موهه‌ندیس رەزا خه‌یاتی، وه‌کوو پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، په‌یامی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی ١٥هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی خوێنده‌وه.
خه‌یاتی، له په‌یامی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌دا گوتی: من بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به بزاڤێکی به‌رحه‌ق و مافخوازانه ده‌زانم که تایبه‌تمه‌ندییه دێمۆکراتیکه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، من و که‌سانێکی وه‌کوو منی تامه‌زرۆی خۆی کردووه. له رێبه‌رانی ئه‌و حیزبه هێنده فێر بووم که یادی پێشه‌وا قازی، دوکتور قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌رده‌م له دڵما زیندوو رابگرم. منیش به هاوخه‌باتیی رێبه‌ران و ئه‌ندامانی حیزبه‌وه شانازی ده‌که‌م.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا راپۆرتی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ناهید حوسه‌ینی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان ره‌وایی کۆنگره له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات، خرایه به‌ر ده‌نگدان و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبه‌وه ده‌نگی رەوایی پێدرا.
له‌درێژه‌ی رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ١٥هه‌مین کۆنگره‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا، به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات، به‌شی سه‌ره‌تایی و پێشه‌کیی راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بۆ کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز هیجری له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌ناو و دروشمی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب کرد له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌وه، به‌ناوی کۆنگره‌ی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و له ژێر دروشمی هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا دیاری کرابوو، به تێکڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنگره په‌سند کرا.