کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران له ژێر گوشاری گشت لایه‌نی جیهانیدا به ناچاری بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی خه‌ساره ئابوورییه‌کان، کارتی هاتوچۆی سه‌ر سنووره‌کان، به مه‌به‌ستی ئالوێری شتومه‌ک ده‌رکردووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئێران له ناوچه‌ی سۆما و برادۆست کۆتایی به گه‌ڵاڵه‌ی ناونووسیی دانی کارتی سه‌وز هێناوه و له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ و ته‌رگه‌وه‌ڕیش ده‌ستی به‌و گه‌ڵاڵه‌یه کردووه.
گه‌ڵاڵه‌ی ناونووسیی وه‌رگرتنی کارتی سه‌وز که بۆ هاتوچۆ و کڕین و فرۆشتنی شتومه‌ک له‌سه‌ر سنووره‌کانی ئێران که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت، له‌لایه‌ن شۆرای گونده‌کان، یان (دهداری) به‌ڕێوه ده‌چێت.
گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان رێژیمی ئێرانیان ناچار کردووه بۆ دابین کردنی شتومه‌کی پێویست و که‌م کردنه‌وه‌ی گوشاری گه‌مارۆکان، هاورده کردنی شتومه‌کی بیانی قه‌بووڵ بکات.
ده‌رکردنی ئه‌م کارتانه بۆ هاووڵاتییان له حاڵێک دایه که رێژیمی ئێران پێشتر نه‌ک هه‌ر بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێ‌به‌ش کراوه کارتی هاتوچۆی ده‌رنه‌ده‌کرد، به‌ڵکو به‌رده‌وام ئه‌وانی ده‌کرده ئامانجی گولـله‌ی خۆیان و ده‌بوونه قوربانی، که ئه‌و ره‌وشه هه‌نووکه له زۆربه‌ی ناوچه سنووری و شاخاوییه‌کانی کوردستان به‌رده‌وامه.