• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دیرینی حیزب له ناوچەی چۆمی مەجیدخان

زایینی: ٠٥-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/١٤ - ١٤:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دیرینی حیزب له ناوچەی چۆمی مەجیدخان
کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرین و ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ رێکەوتی١٣ی خەرمانانی١٣٩٦ی هەتاوی کادری دێرینی حیزبی دێموکرات کاک "خالید شازده" بەهۆی نەخۆشی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد و لەنێو ئاپۆڕای خەڵک بەخاک سپێردرا.

ناوبراو کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناوی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بوو کە ساڵانێکی دور و درێژ خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکەی کرد.

بنەماڵەی کاک خالید خاوەنی چەندین شەهیدی سەربەرزن کە گیانی خۆیان لەپیناو ئارمانجەکانی حیزب و گەل پێشکەش بە بارەگای پڕسەروەری کرد و تاجی سەربەرزیان لەسەرنا.

کاک خالید شازدە تاکوو ساڵی١٣٦٥ی هەتاوی وەک کادری کۆمیته ناوچەی چۆمی مەجیدخان ئەرکی حیزبی بەڕێوەبرد و دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێو بنەمالەکەی بەڵام تا دواساتەکانی ژیانی وه فادار به رێبازی پڕسەروەری شەهیدان مایەوە.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵه وخزم وکه س وکاری ناوبراو ده کات و خۆی بە شەریکی خەمیانن دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا