• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە

زایینی: ٠٦-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/١٥ - ٢١:١٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە
ن: موختار نەقشبەندی

و: سابیر فەتاحی

لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە و دوای بەهێزتربوونی شیعەکان لە عێراق، باس و خواستی هیلالی شیعە بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیاد بوون کرد بەتایبەت لە چەند ساڵی ڕابردوودا و لەگەڵ چوونە سەری بەشداری نیزامی ئێران له سوریە و لوبنان و عێراق و زیاد بوونی شەڕە نێوخۆییەکانی یەمەن، میدیاکان و کارناسان بە بەردەوامی لێکدانەوەیان بۆ رەهەندە جیاوازەکانی ئەم پرسە کردووە، لەم وتارەدا هەوڵ دراوه زیاتر لایەنی نیزامی و پێویستی بەشداری و تەنانەت چوونە سەری ئاستی نیزامی ئامریکا بۆ پێشگرتن لە هاتنە ئارای شەڕ لە خۆرهەڵاتی ناڤین لە نێوان دەسەڵاتدارە سوننە مەزهەبەکان، ئێران و هاوپەیمانەکان لە هیلالی شیعیدا لێکدانەوەی بۆ بکرێت.

هێزی نیزامی بە هەموو لایەنەکانییەوە لە چۆنیەتی و تێکنۆلۆژییەوە بگرە تاکوو چەندایەتی، رۆڵی راستەوخۆ و یەکلاکەرەوەی لەسەر پرسە سیاسییەکان هەیە و لە ئەساسیشدا سیاسەتە درێژماوەکان بە خوێندنەوە لە هێزی نیزامی بە ئەنجام دەگەن. لە قەیرانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست‌دا کە بەهۆی پرۆژەکانی هیلالی شیعەی ئێران بە یەکێک لە خوێناویترین و درێژماوەترین قەیران و ژینۆسایدەکان لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بە ئەژمار دێت باسی هێزی نیزامی و هاوکێشە نیزامیەکانن کە هاوکێشە سیاسی و ستراتێژییەکانی وڵاتان لەم قەیرانانەدا دەستنیشان دەکەن نە پرسەکانی مافی مرۆڤ و مرۆڤی! بە هۆی لەسەرەخۆبوونی ئۆباما لە هەنگاوە کردەکییەکانیدا وڵاتی روسیە، بوونی سەربازی خۆی لە وڵاتی سوریە سەپاند و هەر ئەم پرسەش بوو کە ئامریکای لە روبەروبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ روسیە لە کردەوەدا گەیاندە شوێنێک کە لە ئێستادا پاش سیاسەتی لەسەر کار وەلانانی بەشار ئەسەد نییە و تەنانەت سیاسەتوانان و بەرپرسانی ئامریکایی رایانگەیاندووە کە ئامریکا سیاسەتی پەروەردەو پۆشتە کردنی چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی راگرتوە بەڵام، ئەوە بە مانای دانی سوریە بە روسیەو ئێران نییە و تەنانەت وەک شکستی ئامریکاش لەم پێوەندیەدا بە ئەژمار نایەت چونکە تا هاتنە ئارای شەڕی نێوخۆیی سوریە تەواویەتی ئەم وڵاتانە وەک هاوپەیمانییەتی روسیە و ئێران بە ئەژمار دەهاتن بەڵام لەئێستادا تەنیا بەشێکی لە ژێر دەسەڵاتی بەشارئەسەددایە وهیچ کات سوریە دۆخی پێش شەڕی ناوخۆیی ئەزمون ناکاتەوە بەڵام، کۆماری ئیسلامی کە بەردی بناغەی سیاسەتی دەرەکی لەسەرهەناردەکردنی شۆرش داڕشتووە نە بە پشکی کەم لە سوریە ئۆغرە دەگرێت و نە ئاشتی و ئارامی لەو ناوچەیەدا بە قازانجی خۆی دەزانێت چونکە هاتنە ئارای ئاشتی بەردەوام، بە بێ هاتنە ئارای ڕێککەوتنێک لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی ئێران و بەشارئەسەد لەسەر لوبنان و بەرتەسک کردنەوەی چالاکییەکانی حیزبوڵای لوبنان ئیمکانی نییە و هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بە مانای شکستی پڕۆژەی هیلالی شیعە و بەرتەسک بوونەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی پێناسەی بۆ دەکرێت. بۆ تاوتوێی زیاتری ئەم بابەتە ئاماژەیەک دەکەین بە دوو پرس: یەکێکیان بۆچی ئێران، لەسەر دامەزراندنی هیلالی شیعە سورە و دووهەمیان بۆچی ئامریکا دژایەتی ئەم هیلالە دەکات؟ هەرچەند ئەم دوو پرسە هەر کامەیان باسێکی بەربڵاو و قووڵە و پێویستە بە شێوەی جیاواز لە بابەتی دیکەدا لێکدانەوەی بۆ بکریت بەڵام بە کورتی هێمایان بۆدەکەین.

بۆچی هیلالی شیعی بۆ ئێران گرینگە:

جیا لە پرسە ئایینی و مەزهەبییەکان کە رێبەرانی رێژیم خۆیان بە نوێنەری خودا بۆ هاتنە ئارای دەسەڵاتی ئایینی لە ئاستی دونیادا دەزانن و هەر بەم هۆیەشەوە لە جیاتی قازانجی نیشتمانی خەڵکی ئێران، رێگای گەیشتن بە خولیای وەدەست‌خستنی دەسەڵاتی جیهانیان گرتۆتەبەر، پرسی گرینگ بۆ رێبەرانی رێژیم ئەوەیە کە لە ئەگەری هاتنە ئارای ئاشتی لە عێراق و سوریە و یەمەن و دامەزراندنی دەسەڵاتە نیشتمانییەکان لە جێگای توندڕەوییە ئایینیەکان لەم وڵاتانەدا، کۆماری ئیسلامی دەکەوێتە سەرەولێژی رووخان چونکە، هەم لە رووی ئابوورییەوە ناتوانێت ڕکەبەرایەتی وڵاتانی ناوچە بکات‌ کە لە رووی بەرهەمهێنانی ناپاقژی ناوخۆیی لە ئێران سەرترن و سەرانەی بەرهەمهێنانی ناپاقژی ناوخۆییان بەبەراورد لەگەڵ ئێران زیاترە و لە رۆژهەڵاتی ناڤینیشدا بەهەبوونی وەها پێکهاتەیەکی سیاسی و گرێچنێکی ئایینی و نیشتمانییەوە ناتوانێت وتەنانەت دوای ئاڵۆزییە ئایینییەکان، رێژیمی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە جاران لەگەڵ قەیرانی رەوایی لەلایەن نەتەوەکانی نێو ئێران کە ساڵانێکە لە ژێر سێبەری دەسەڵاتی ئایینیدا مافی نەتەوایەتیان لە پەراوێز خراوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئامریکا بۆچی دژایەتی هیلالی شیعی دەکات:

ئەگەرچی هیلالی شیعی بۆتە هۆی کۆنترۆڵی وڵاتانی عەرەبی و کێبڕکێ چەک‌وچۆڵییەکان بە قازانجی کۆمپانیا ئامریکاییەکان شکاوەتەوە و ئەوەش رەوایی بە مانەوەی درێژماوەی ئامریکا دەبەخشێت بەڵام بە دوو هۆکار ئامریکا ئەوە بە قازانجی درێژماوەی خۆی نابینێت.

١. زاڵ بوونى ئێران به سەر سەرچاوەکانی نەوتی رۆژهەڵاتی ناڤین:

زۆربەی هەرە زۆری نەوتی خۆرهەڵاتی نێوەراست لە وڵاتانی عەرەبستان، عێراق و ئێراندایە کە زۆربەی ئەم سەرچاوانە لە ناوجە شیعەنشینەکانی ئەم وڵاتانەدان و زاڵبوونی ئێران بەسەر ئەم سەرچاوانەش لە دژی قازانجەکانی ئامریکا لەمەڕ دابین کردنی وزەی خۆی و هاوپەیمانەکانی و زاڵ بوون و کۆنترۆڵی سەرچاوەکانی وزه بۆ گوشارهینان بەسەر وڵاتی چین دایە.

٢. زێدە بوونی کێشە ئەمنیەتییەکان بۆ رۆژئاوا:

هەنووکە ئامریکا چاوی بڕیوەتە سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئۆروپا و باشوری ئاسیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ زێدەخوازییەکانی روسیە و هەروەها کۆنترۆلی وڵاتی چین، لەم راستایەشدا هاتنە ئارای هیلالی شیعە بەشێوەی کردەوەیی سنورەکانی ئایینی وڵاتی ئێران لە سنوورەکانی ئۆرووپا نیزیک دەکاتەوە ئەوەش بە واتای زۆربوونی کێشە ئەمنیەتی و هێرشە موشەکییەکانی ئێرانە ئەوەش شتێک نییە کە بە قازانجی رۆژئاوا بێت بەتایبەت کە ئێران خەونی روخانی پێکهاتەی جیهان و بەدەستەوەگرتنی ئەم دەسەڵاتە دەبینێت ئەوەش بە واتای هێرش بۆ سەر شارستانیەتی ئۆرووپا بەئەژمار دیت.

بە سرنجدان بەو شتانەی کە باسمان کرد هۆکاری دەستێوەردانەکانی ئامریکا لە سوریە بۆ کۆنترۆڵی زێدەخوازییەکانی ئێران تەواو روونە بەڵام، ئامریکا نایهەوێت تووشی شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ رووسیە بێت چونکە شەڕ لەگەڵ رووسیە ئەگەری شەڕی جیهانی بەدواوەیە؛ بەم هۆیەش ئامریکا بە جێگای سیاسەتی شەڕ و دەرگیری راستەوخۆ لەگەڵ ئێران لە سوریە کە ئەگەری شەڕ لەگەڵ رووسیە زیاد دەکات بە کردەوە سوریەی وەک زەلکاوێک بۆ ئێران لێکردووە کە تا ئیستا چەندین ملیارد دۆلاری لە دارایەکانی ئێران و گیانی هەزاران پاسدار و هەروەها هەیمەنەی ئێرانی وەک پشتیوانی سەرەکی بەشار ئەسەد لە ئاستی جیهاندا نوقمی خۆی کردووە. بوونی ئامریکا کە زیاتر بوونی هەوایی و زانیاریە، وەک هۆکاری سەرەکی زاڵ‌نەبوونی ئێران و بەشار ئەسەد و هاوکات بە پشتیوانییەکانی رووسیە لە سووریە دایە. لەلایەک هێزی هەوایی ئامریکا بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی زانیاری کە بەهۆی سەتەلایت و فڕۆکە سیخورییەکانی کە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا بوونیان هەیە بۆتە هۆی ئەوەیکە پشتیوانی لۆژێستیکی ئێران لە گرووپە چەکدارەکانی شیعە لە یەمەن و سوریە لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو بکاتەوە چونکە ئێران لە بوونی هێزێکی هەوایی و دەریایی ئەوتۆ بێ بەریە و ناتوانێت لەم گەمارۆیەی کە لەلایەن ئامریکاو هاوپەیمانەکانی هاتۆتە ئاراوە رزگاری بێت و ئەو کارەش پشتیوانی لۆژێستیکی بۆ ئێران کە رووی لە رێگا دژە باوە جیاوازەکان کردۆتەوە بەرەوڕووی لێکەوتەی ماڵی و گیانی زۆر بۆتەوە بەڵام، مخابن دوای هەموو ئەو هەوڵانە کۆماری ئیسلامی دوای رێککەوتنی ناوکی بە کردەوە هەنگاوەکانی بۆ هینانە ئارای هیلالی شیعە خیراتر کردۆتەوە ئەم کارەش پێویستی بە بوونی جیدی ئامریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و رووبەڕووبوونەوەی جیددی لەگەڵ ئێران بە دوادادەبیت.

لەو دوایانەشدا شایەتی هۆشدارییەکانی بەرپرسانی ئامریکایی بۆ سەر بەرپرسانی رێژیم بووین، هەرچەند وڵاتی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە رووی نیزامیەوە زۆر سەرتر لە ئێرانن بەڵام، حەزی شەڕی راستەوخۆیان لەگەڵ ئێران نییە چونکە شەڕێکی ئەوتۆ، درێژماوە و بەربەرین دەبێت و زۆر بە باشیش قەیرانەکانی ئەم شەڕە دەزانن و تەنیا بە دەستێوەردانی ئامریکا دژایەتی هێزو بەرانبەری دەگاتە جێگایەک کە ئێران هیچکات ریسکێکی لەم چەشنە ئەزموون ناکات بەڵام ئەگەر ئامریکا بە هێز و بۆ کۆنترۆڵی دەستێوەردانەکانی ئێران کە رووی لە زیاد بوونە نەیەتە گۆرەپانەوە هاتنە ئارای شەڕێکی بەربڵاو لە رۆژهەڵاتی ناڤین دوور لە چاوەڕوانی نییە.

لەم روانگەوە هاتنە ئارای شەڕێکی بەربڵاو لە خۆرهەلاتی ناوەراست زۆر مەترسیدارە کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی گرووپە تووندرەوە شیعەو سووننەکان، ئەوەش کێشەی ئەمنیەتی زۆر گەورەتر لە داعشی بۆ دوونیا لێدەکەوێتەوە. بەداخەوە گەمارۆی یەمەن بۆ پێشگرتن لە هەناردەی چەک و تەقەمەنی لەلایەن ئێرانەوە، کارەساتی مرۆڤی لەم وڵاتە لێکەوتۆتەوە کە لە تەنیشت شەڕی نێوخۆیی لە سوریەو عێراق قەیرانی مرۆڤی هێناوەتە ئاراوە کە لە ئەگەری درێژەی تووندوتیژییەکان دەبێت شاهیدی مردن و لەنێوچوونی هەزاران منداڵ بین. ڕەنگە رێگای یەکجار زۆرمان بۆ ئاشتی و ئارامی و کۆنترۆڵی دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئاگربڕ لەو وڵاتانەی کە ناومان هێنا بوونیان هەبێ بەڵام تەنیا رێکاری گشتی و بنچینەیی ئەم کێشانە سەرەونخوونی دەسەڵاتی مەزهەبی ئێران و هەوڵ بۆ هێنانە ئارای دەسەڵاتە دێمۆکراتیکەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەراستە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.