• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش

زایینی: ٠٦-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/١٥ - ٢١:١٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش
تالب قەیسەری

لەکەس شاراوە نییە کاتێک لەساڵی ٢٠١١ خەڵکی وەزاڵەهاتووی سوریا دژی ڕێژیمی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد دەستیان دایە خۆپیشاندان و بە پشتیوانی سپای ئازاد رووبەرێکی زۆر لەو وڵاتەیان کۆنتڕۆڵ کرد، لەهەمان کاتیشدا پشتیوانییەکی بەرینی نێودەوڵەتییان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد و رۆژبە رۆژیش لە سەرکەوتنەکانیان بەردەوام دەبوون، تەنانەت بەشێک لە دیمەشقی پێتەختیشیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە. لەم هەلومەرجە ناسکەدا کە هێزەکانی سپای ئازاد سەرمەستی سەرکەوتنەکانیان بوون، کۆماری ئیسلامی هەوڵەکانی خۆی وەگەڕخست و بە دامەزراندنی هێزێکی دڕندە بەناوی داعش و دواجار نیزیک کردنەوەیان لە سپای ئازادی سوریا و ئەنجامدانی هەندێ کردەوەی قێزەونی دوور لە هەر پڕەنسیپ و بەهایەکی ئەخلاقی، سیمایەکی ناشرینیان لە سپای ئازاد پیشانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا. ئەمە وایکرد کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە تا ئەوکات پشتیوانییان لە سپای ئازاد دەکرد هەموو یارمەتییەکانیان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا رابگرن، بەم شێوەیە ئوپۆزسیۆنی سوریا بێ پشتیوان مایەوە و بەشار ئەسەدیش قۆناغ بە قۆناغ بەیارمەتی رووسیا و سپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان و بەشێک لە هێزە چەکدارە شیعەکانی عێراق توانی بەسەر سپای ئازاددا سەرکەوێ. تا ئێرە ئێران توانی سیاسەتێکی سەرکەوتووانە بە قازانجی ڕێژیمی ئەسەد لە سوریا پەیڕەو بکات.

ئەوەی مەبەستمە لێرەدا ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە کە پاش ئەوەی هێزەکانی داعش بەفەرمانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر عێراق و پارێزگا سوننە نشینەکانیان کۆنتڕۆڵ کرد و تۆڵەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقیان لە سوننەکان کردەوە، لەژێر چاوەدێری کۆماری ئیسلامی و بە هەڵکردنی گڵۆپ سەوزی مالکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق و رادەستکردنی چەکوچۆڵی پێشکەوتووی سپای عێراق بەداعش لە پارێزگای نەینەوا، هێرش بۆ سەر کوردستان دەستی پێکرد کە لەم هەنگاوەشیاندا مەبەستیان ئەوە بوو کە کوردستان بەتەواوی بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش و کوردستانیش تووشی هەمان چارەنووسی ناوچە سوننەنشینەکان بێت، بەڵام پاش شەڕێکی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر فەرماندەیی سەرۆک بارزانی فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی کوردستان و پاڵپشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان، داعش رووبەڕووی شکستێکی گەورە بوویەوە و تەنانەت لەو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش وەدەر نرا و دواجاریش هەر بەهاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان سپای عێراق توانی بچێتە ناو مووسڵەوە و ئەو شارە ئازاد بکات.

ئێستا کە داعش هەم لە سوریا و هەمیش لە عێراق مۆمی تەمەنی رووی لە کزی کردووە، کۆماری ئیسلامی دیسان سیناریۆیەکی دیکەی داڕشتووە؛ ئەویش رێککەوتننامەی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و بەشار ئەسەد و داعشە. بەپێی ئەم رێککەوتننامەیە هێزەکانی داعش دەتوانن لەبەرانبەر رادەست‌کردنەوەی سەربازێکی حیزبوڵڵا و تەسلیم کردنەوەی تەرمی چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵا و رادەست‌کردنەوەی تەرمی پاسدارێکی ئێرانی بەناوی موحسین حوجەجی بە ئێران، سێسەد چەکداری خۆیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان لەناوچەی قەلەمونی لوبنانەوە بەرەو دێرەزور لەنێوان عێراق و سوریا بگوازنەوە. ئەم رێککەوتنە لەم کاتەدا دەتوانێ هەڵگری ئەم پەیامانەی خوارەوە بێ:

١- دوورخستنەوەی شەڕ لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حیزبوڵڵای لوبنان.

٢- تۆڵەکردنەوەی بەشار ئەسەد لە ئەمریکا کە پێشی لە هەڵاتنی هێزەکانی داعش لە عێراقەوە بۆ سوریا نەگرتبوو.

٣- هاتنەوەی داعش بەرەو دێرەزور دەبێتە هۆی ئەوەی شەڕ لە ناوچە کوردستانییەکانی سوریا واتا رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا ئەمریکا پشتیوانییان لێدەکات چڕتر بێتەوە و بەشار ئەسەدیش بەناوی شەڕی داعشەوە ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، هەرچەند پێشتر رۆژئاوای کوردستان بە رێککەوتن لەلایەن بەشار ئەسەدەوە درایە پەیەدە.

٤- گریمانەیەکی دیکە دورخستنەوەی داعشە لە ناوچە شیعە نشینەکان و هێنانەوەی دووبارەیانە بەرەو ناوچە سوننەنشینەکانی عێراق.

٥- پاش ئەوەی کۆریدۆری تاران - بەیروت لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تێک درا بۆ ئەوەی رێگایەکی وشکانی بەرەو هاوپەیمانەکانی و بەرەو دەریای سپی ناوەراست بۆ خۆی بکاتەوە_ هەرچەند ئەو کۆریدۆرە پێشتر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە تێکدرا لەوەی کە ئیزنی بە ئێران نەدا لە رێگای کوردستانەوە رێرەوێک بەرەو سوریا بکاتەوە_ ئێستا دەیهەوێ بە بەهانەی هێزەکانی داعش لە رێگای حەشدی شەعبییەوە ئەو رێگایە بەرەو لوبنان بکاتەوە کە گومانم هەیە لەمەشیاندا بەئاسانی بتوانێ ئەو پلانەی جێبەجێ بکات چونکە لەمێژە ئەمریکا بەو خەونەی ئێرانی زانیوە.

٦- لەهەموو ئەو ئەگەرانە بەهێزتر ئەوەیە کە هاتنەوەی چەکدارانی داعش بەرەو دێرەزور واتە سنووری عێراق و سوریا دەبێتە سەرەتای هاتنەوەی داعش بەرەو ناوچە کوردستانییەکانی باشووری کوردستان کە رەنگە هەندێ هێزی کوردیش بە ئەجندای ئێران رێگەخۆشکەر بن بۆی.

هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن کەمتر لە سێ حەوتووی دیکە لە کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەچێت، ئەم مەسەلەیە زیاتر لە هەر شتێکی دیکە کۆماری ئیسلامی تووشی سەرئێشە کردووە و خەوی لە چاو زڕاندوون، هەربۆیە دوای ئەوەیکە نەیانتوانی لە ئاراستەکردنی داعش بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان سەرکەوتن بەدەست بێنن، ئەمجارە و لەم کاتە هەستیارەدا کە پاش سەد ساڵ گەلی کوردستان دەیهەوێ هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێ و کۆتایی بە سەد ساڵ نەهامەتی و دەربەدەری و ژینۆساید و زیندانی کردن و ئەشکەنجە و ئازار بێنێت، دەیانهەوێ دووبارە ئەم گەلە بەش مەینەتە بە شەڕێکی دیکەوە سەرقاڵ بکەن تا پێش بە رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بگرن، بۆ ئەم مەبەستەش باشتر و ئاسانتر دەتوانن لە رێگای حەشدی شەعبییەوە داعش بخزێننە ئەو ناوچانەی شمولی مادەی ١٤٠ دەکات تا هەرهیچ نەبێ گشتپرسی لەو ناوچانە دوا بخەن. ئەوەی دیارە و بەئاشکرا دەبینین ئەوەیە کە شەڕی حەویجە دواخرا بۆ ئەوەی بە بیانووی کۆنتڕۆڵ‌کردنەوەی حەویجەوە هێزێکی زۆر لە سپای عێراقی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بهێننە ئەو ناوچانەی کە کورد بە خوێنی هەزاران رۆڵەی ئەم نیشتمانە کۆنتڕۆڵی کردۆتەوە، ئێستاش کە پرسی رێفراندۆم لەئارادایە ئەو گریمانەیە بەهێزتر دەبێ کە داعش لە رێگای حەشدی شەعبییەوە بەرەو سنوورەکانی کوردستان پەلکێش بکەن و دواجار بەناوی شەڕی داعشەوە هێزەکانیان بهێننە ناوچە کوردستانییەکانەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم گریمانانە و هەستیاریی دۆخەکە پێویستە سەرکردایەتی کوردستان زۆر بە وشیارییەوە لە رووداوەکان بڕوانێ و پێش لەهەر سناریۆیەکی چاوەڕوان نەکراوی کۆماری ئیسلامی و نەیارانی کورد بگرێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٨ لەم ژمارەیەدا:

ــ توتالیتاریزم و کۆمەڵگا
ــ شار جمەی دێ
ــ خاکی سووتاووەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
ــ کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".
  • ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش
    ٥- پاش ئەوەی کۆریدۆری تاران - بەیروت لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تێک درا بۆ ئەوەی رێگایەکی وشکانی بەرەو هاوپەیمانەکانی و بەرەو دەریای سپی ناوەراست بۆ خۆی بکاتەوە_ هەرچەند ئەو کۆریدۆرە پێشتر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە تێکدرا لەوەی کە ئیزنی بە ئێران نەدا لە رێگای کوردستانەوە رێرەوێک بەرەو سوریا بکاتەوە_ ئێستا دەیهەوێ بە بەهانەی هێزەکانی داعش لە رێگای حەشدی شەعبییەوە ئەو رێگایە بەرەو لوبنان بکاتەوە کە گومانم هەیە لەمەشیاندا بەئاسانی بتوانێ ئەو پلانەی جێبەجێ بکات چونکە لەمێژە ئەمریکا بەو خەونەی ئێرانی زانیوە.
  • گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە
    ئەگەرچی هیلالی شیعی بۆتە هۆی کۆنترۆڵی وڵاتانی عەرەبی و کێبڕکێ چەک‌وچۆڵییەکان بە قازانجی کۆمپانیا ئامریکاییەکان شکاوەتەوە و ئەوەش رەوایی بە مانەوەی درێژماوەی ئامریکا دەبەخشێت بەڵام بە دوو هۆکار ئامریکا ئەوە بە قازانجی درێژماوەی خۆی نابینێت.
  • دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ
    بەڵام له دوای شەڕ هەست به كەڵك و بەكارهاتوویی ئەو هێزه كرا، چۆن ئەو هێزە له قوڵایی خەڵكەوه و له ناوچه جیاجیاكانی وڵات وەكوو بەلووچستان، باکوور و باشوور و كوردستان پێکهاتبوو و هەروەها ئەو لاوازیەی کە ئەرتەش هەیبوو ئەو هێزە نەیبوو و سەرەڕای ئەوەش سپای پاسداران هێزێکی ئیدئۆلۆژیک بوو.
  • شار جمەی دێ شار جمەی دێ
    ئەمە یەکەم سووکایەتی و ستەم نەبوو و دوایینیشیان نییە، بەڵام ستەمکاریەکە ئەوەندە روون و ئاشکرا بوو کە خوێنی خەڵکی وەجۆش هێنا و لە کردەوەیەکی مەدەنی و ئاشتیخوازانەدا شاریان داخست و چوونە بەردەم فەرمانداری تاکوو داوای دادپەروەری بکەن.
  • حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
    سەردانی سوپاسالاری ئێران بۆ تورکیە، ئامانج و بەرنامەیان لەو کاتە هەستیارەدا مژاری دیمانەی ئەمجارەی کوردستانە لەگەڵ بەڕێز حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین.
  • سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو
    هەوڵێکی وا دەتوانێ دوو سوودی هەبێ: لەلایەک، بە دەسنیشان‌کردنی لێکچوون و جیاوازییەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە، دەتوانین باشتر ڕاڤەی ئەو مەسەلەیە بکەین، لەلایەکی دیکەوە، دەشێ بەرچاوڕوونی لەمەڕ قۆناغەکانی پاش سەربەخۆیی باشووری کوردستان وەدەست بێنین.
  • هەڵسەنگاندنێک لەسەر \ هەڵسەنگاندنێک لەسەر "ڕاسان" و "دەروونی کوردستانی ڕۆژهەڵات"
    بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوە کە هەتا ئێستا ڕاسان هەتا چ ڕادەیێک تێکەڵ بە دەروون یان ڕەوانی خەڵکی شەقامی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوخۆدا بووە ناچارم مێژویێکی کورتی ڕابردوو بهێنمەوە بەرباس کە لانیکەم لەم شارە کە من تێیدا دەژیم لە دەرونی مرۆڤەکان وخەڵکی تا ڕادەیێک جێگای خۆی کردبوویەوە.