• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان

زایینی: ٠٦-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/١٥ - ٢١:٢٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
عەبدوڵڵا رەسووڵی

ئەگەر لەو ڕوانگەوە سەیری سیاسەت بكەین كە بریتییە لە بەڕێوەبردنی كۆمەڵگا، ئەوا لە گۆشە نیگایەكەوە سیاسەت دەبێتە ئامرازی دەستی دەسەڵاتداران بۆ ئەوەی بتوانن چۆنیان پێ باشە كۆمەڵگا بەڕێوەبەرن. لەم شێوازە سەیركردنەوە سیاسەت لە جیاتی ئەوەی ببێتە بەڕێوەبردنی كۆمەڵگا دەبێتە ئامرازێك بۆ پاراستنی ئەو بابەتانەی كە بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانە و هاوكاتیش هەوڵ دەدەن بە بەرژەوەندی نەتەوەیی یان وڵات پێناسەی بكەن. لە كۆمەڵگایەكدا كە سیاسەت دەكەوێتە دۆخێكی لەو چەشنەوە، سیاسەت لە جیاتی ئەوەی بتوانێت كاركردە سروشتییەكانی خۆی بە جێ بێنێت كاركردی نەرێنی دەبێ.

ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.

ئەم نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییە نوێیانە بەشێوەیەك بەرهەم دێن و پێناسە دەكرێن و كاریان پێدەكرێت كە لەگەڵ بارودۆخی نوێدا بگونجێن. ئەم نۆڕم و بەهایانە دەبێت ئەوەندە نوێ بن كە بتوانن لەگەڵ سەردەمی خۆیاندا بگونجێن و نابێت بەها و نۆڕمەكان خاوەنی مێژووییەكی كۆن بن و كۆمەڵگاش لە سەردەمێكی جیاوازدا بێت. لێرەوە دژیەكییەك لە نێوان نۆڕم و بەهای نوێ و ئاستی گەشەی كۆمەڵگا دروست دەبێت.

حاڵەتێكی دیكەش كە دەتوانین وێنای بكەین و زۆرتر پەیوەندی بە كۆمەڵگای كوردستانەوە هەیە؛ بەم شێوەیە كە نەتەوەی باڵادەست نۆڕم و بەهای خۆی بە سەر نەتەوەیەكی دیكەدا دەسەپێنێت. لەم حاڵەتەدا هەموو ئەو نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییانەی كە نەتەوەی ژێردەست بە درێژایی مێژووی خۆی كاری پێكردووە لە ماوەیەكی زەمەنی كورت یان درێژخایەندا لادەدرێت و لە شوێنی ئەو بەها و نۆڕمانە دادەنرێت كە نەتەوەی باڵادەست باوەڕی پێی هەیە و لە قازانجی خۆیەتی.

بەپێی ئەو دوو وێنەیە کە لە سەرەوە باسمان كرد، لە خۆرهەڵاتی كوردستاندا بە هەر دوو شێواز دەستكاری بەها و نۆڕمە كۆمەڵایەتییەكانی كوردستان كراوە؛ یەكەم "كوردستان وەك بەشێكی گشتی لە ئێران"، هەمیشە كۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە بەها و نۆڕمەكانی بەپێی ئەو شتەی كە خۆی باوەڕی پێیەتی بگۆڕێت. دووهەم "كوردستان وەك نەتەوەیەكی ژێردەست"، هەمیشە كۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە بەها ونۆڕمە كۆمەڵایەتییەكانی بگۆڕێت بۆیە وەك ئەنجامێكی سەرەتایی دەتوانین بڵێین هەوڵدان بۆ گۆڕینی بەها و نۆڕمە كۆمەڵایەتییەكان لە كوردستان دووقات بووە.

لێرە پرسیارێك دێتە ئاراوە، كە پەیوەندی بە سەردێڕی وتارەكەوە هەیە؛ ئەویش ئەمەیە، لەم حاڵەتەدا كۆمەڵگا چۆن تووشی ئانۆمی (بێ‌نۆڕم و بەها) دەبێت؟ بەشێوەیەكی گشتی بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت، بڵێین كە كاتێك نۆڕم و بەهاكان لەگەڵ ئاستی گەشەكردنی كۆمەڵگا و لەگەڵ خواستی كۆمەڵگا و لەگەڵ گەوهەری كۆمەڵگا یەك نەگرێتەوە، ئەوا ئانۆمی دروست دەبێت، بە مانایەكی دیكە كاتێك بەها و نۆڕم دەستكرد بێت ئەوا ئانۆمی دروست دەبێت.

هەروەها لە سەرەوە باسی ئەوەمان كرد، كە كۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەر دوو ئاراستە هەوڵی گۆڕینی بەها و نۆڕمەكانی كۆمەڵگای كوردستانی داوە، لێرەیە هەست ئەكەی بەها مەعنەوییەكانی كۆمەڵگا بە تەواوی بەرەو نەمان ڕۆیشتوون و لە جیاتی ئەوان بەها مادییە هەست‌پێكراوەكان شوێنی ئەوانیان گرتووەتەوە. بە مانایەك ئەو ئانۆمییە كۆمەڵایەتییەی كە لە ئەنجامی سیاسەتی حكوومەتی ئێران لە كوردستان دروست بووە دەیان كێشە و گرفتی كۆمەڵایەتی دروست كردووە، كە دەتوانین بە شێوەیەكی گشتی بڵێین پێوەری هەڵسەنگاندنی هەموو بەها و نۆڕمەكانی بە مادی هەستپێكراو كردووە و شوێن پێیەكی بۆ بابەتە مەعنەوییەكان نەهێشتووەتەوە.

بۆیە ئەگەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بیهەوێ پێش بكەوێت و ئەم بەشە بەهاسازی و نۆڕمسازی كۆمەڵایەتی پشت گوێ بخات، ئەوە ناتوانێت بەشێوەیەكی جیددی ڕووبەڕووی ئەو ئانۆمییە بێتەوە كە لە كوردستان دروست بووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.