کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەری سەر بە ژاوەرۆی سنە لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی ناڕازی بانە دەربڕی و داوای مانگرتنی گشتیان کرد.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
بە بۆنەی هەڵوێستی مافخوازانەی شاری بانە ئەندامانی ئاوای تەنگیسەر پاڵپشتی خۆیان بۆ شاری بانە ڕادەگەیەنن.
کۆڵبەرە زەحمەتکێش و چاونەترسەکانی کوردستان
خەڵکی خوڕاگری شاری بانە
ئیمە وەکوو ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە
دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی شۆڕشگێڕانە و مافخوازانەی ئێوەی خەڵکی شاری بانە و داوا دەکەین لە هەموو خەڵکی کوردستان وەکوو هەر کوردێکی بەشەرەف لە سەر ئەم گۆی زەوییە دەنگی ناڕەزایەتیی خۆتان بەرانبەر بە کوشتنی هاوڕێیانمان لە سەر سنوورەکانی باشوور و باکوور کە هەموو جارێ کۆماری ئیسلامیی دەیانداتە بەر دەستڕێژی گولـلە، دەرببڕن و با بە کۆماری سێدارە ڕابگەیەنین کە چیتر خەڵکی کوردستان ئیزنی کوشتن و و سێدارە و تێرۆر بە دوژمنانی کورد نادات.
وەکوو ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی تەنگیسەر سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای نان دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاوایی تەنگیسەر
١٥ی خەرمانانی ٢٧١٧ کوردی
١٥ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی