• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٦ ی خەرمانان

زایینی: ٠٩-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/١٨ - ١٩:٠٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٦ ی خەرمانان
کوردستان میدیا: کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی تێرۆر کردنی د.سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بە دەست تێرۆریستانی ڕێژیمی ئێران سمینارێک بەڕێوە دەبات.

پێ ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین


لە بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی نەمر کاک دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانیدا، بۆ بەرز ڕاگرتنی ناو و یادی ئەو شەهیدە سەربەرزانە، کۆمیتەی گشتی حیزب لە نۆروێژ سیمنارێک بە بەشداری بەرێز و تێکۆشەر کاک دوکتور خەلەقی و هەروەها کاک ئیبراهیم لاجانی، لە ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی سپتامبری ساڵی ٢٠١٧ی زایینیدا، لە لۆکاڵی ناوەندی فەرهەنگی و کولتوری قازی لە ستڕۆمەن بەرێوە دەبات.

بەشداری ئێوە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب لەو بەرنامەیەدا، وەفاداریە بەو ئامانجانەی شەهید دوکتۆر شەرەفکەندی و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەلەکەمان کە ژیان و گیانی خۆیانیان لە پێناویاندا بەخت کرد. شوين: لۆكاڵى قازى Strømsveien 85, 2010 Strømmen كات ١٢:٠٠ی نیوەرۆ هەتا ١٦:٠٠ ی ئێوارە.

بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک