• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

چیرۆکنووسە سیحربازەکەی کوردستان خەڵاتی ئەدەبیی نیلی زاکسی ئاڵمانی پێ بەخشرا

زایینی: ١٠-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/١٩ - ١١:٤٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چیرۆکنووسە سیحربازەکەی کوردستان خەڵاتی ئەدەبیی نیلی زاکسی  ئاڵمانی پێ بەخشرا
کوردستان میدیا: بەختیار عەلی نووسەر و ڕۆماننووسی بە ناوبانگی کورد و ناسراو به چیرۆکنووسە سیحربازەکەی کوردستان خەڵاتی ئەدەبیی نیلی زاکسی ئاڵمانی به دەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان "بەختیار عەلی" یەکێک لە نووسەرە بە ناوبانگەکانی کورد، لە سەر بڕیاری لێژنەی تایبەت بە خەڵاتی "نیلی زاکس" خەڵاتی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی پێ بەخشرا.

خەڵاتی ئەدەبیی نیلی زاکس یەکێکە لە کۆنترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ئەڵمان و تەنیا بە کەسایەتییە زۆر ناسراو و گرنگە ئەدەبییەکان دراوە.

داوەرانی ئەو خەڵاتە ئەدەبییە باسیان لەوە کردووە بەختیار عەلی یەکێک لە گەورەترین نووسەرەکانی جیهانی ئیسلامە، بەڵام تا ئێستا بەرهەمەکانی لە لایەن ڕۆژئاوا نەناسراوە.

ئەو نووسەرانەی پێشتر ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە بریتین لە "ئێریک فرۆم، میلان کۆندێرا، نادین گۆردمیر، ئەلیاس کانیتی، کریستا ڤۆڵف، دافید گرۆسمان، مارگرت ئەتود".

هەتا ئێستا تەنیا دوو کتێبی بەختیار عەلی بە ناوەکانی "دواهەمین هەناری دونیا" لە وەرگێڕانی ڕاوێژ سەلیم و خانمی ئوتە کانتێرا لانگ، لەگەڵ "شاری مۆسیقارە سپییەکان" لە وەرگێڕانی "پێشەوا فەتاح" وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئاڵمانی.

دەزگای چاپی ئونیۆنی وڵاتی ئاڵمان لە کتێبە چاپکراوەکانی خۆیان ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" لە نووسینی "بەختیارعەلی‌"یان ناساند و نووسیان "لەگەڵ ڕۆمانێکی مەزن، دووهەمین ڕۆمانی چیرۆکنووسە سیحربازەکەی کوردستان".

بەختیار عەلی لە ساڵی ١٩٦٠ی لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. یەکەم بەرھەمی بڵاوکراوەی بەختیارعەلی قەسیدەی "نیشتیمان"ە.

بەختیار عەلی لە ساڵانی نەوەدەکان بە هاوکاریی " ڕێبین ھەردی، ڕێبوار سیوەیلی، مەریوان وریا قانع، فاروق ڕەفیق، ئاراس فەتاح، ھەڵکەوت عەبدوڵا " گرووپی (ڕەھەند) دادەمەزرێنن، پاشان چەند ژمارەیەک لە گۆڤاری ڕەھەند بڵاو دەکەنەوە.

گۆڤاری ڕەھەند گۆڤارێکی ئەدەبی - فیکری بووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٨ لەم ژمارەیەدا:

ــ توتالیتاریزم و کۆمەڵگا
ــ شار جمەی دێ
ــ خاکی سووتاووەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
ــ کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".
  • ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش
    ٥- پاش ئەوەی کۆریدۆری تاران - بەیروت لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تێک درا بۆ ئەوەی رێگایەکی وشکانی بەرەو هاوپەیمانەکانی و بەرەو دەریای سپی ناوەراست بۆ خۆی بکاتەوە_ هەرچەند ئەو کۆریدۆرە پێشتر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە تێکدرا لەوەی کە ئیزنی بە ئێران نەدا لە رێگای کوردستانەوە رێرەوێک بەرەو سوریا بکاتەوە_ ئێستا دەیهەوێ بە بەهانەی هێزەکانی داعش لە رێگای حەشدی شەعبییەوە ئەو رێگایە بەرەو لوبنان بکاتەوە کە گومانم هەیە لەمەشیاندا بەئاسانی بتوانێ ئەو پلانەی جێبەجێ بکات چونکە لەمێژە ئەمریکا بەو خەونەی ئێرانی زانیوە.
  • گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە
    ئەگەرچی هیلالی شیعی بۆتە هۆی کۆنترۆڵی وڵاتانی عەرەبی و کێبڕکێ چەک‌وچۆڵییەکان بە قازانجی کۆمپانیا ئامریکاییەکان شکاوەتەوە و ئەوەش رەوایی بە مانەوەی درێژماوەی ئامریکا دەبەخشێت بەڵام بە دوو هۆکار ئامریکا ئەوە بە قازانجی درێژماوەی خۆی نابینێت.
  • دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ
    بەڵام له دوای شەڕ هەست به كەڵك و بەكارهاتوویی ئەو هێزه كرا، چۆن ئەو هێزە له قوڵایی خەڵكەوه و له ناوچه جیاجیاكانی وڵات وەكوو بەلووچستان، باکوور و باشوور و كوردستان پێکهاتبوو و هەروەها ئەو لاوازیەی کە ئەرتەش هەیبوو ئەو هێزە نەیبوو و سەرەڕای ئەوەش سپای پاسداران هێزێکی ئیدئۆلۆژیک بوو.
  • شار جمەی دێ شار جمەی دێ
    ئەمە یەکەم سووکایەتی و ستەم نەبوو و دوایینیشیان نییە، بەڵام ستەمکاریەکە ئەوەندە روون و ئاشکرا بوو کە خوێنی خەڵکی وەجۆش هێنا و لە کردەوەیەکی مەدەنی و ئاشتیخوازانەدا شاریان داخست و چوونە بەردەم فەرمانداری تاکوو داوای دادپەروەری بکەن.
  • حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
    سەردانی سوپاسالاری ئێران بۆ تورکیە، ئامانج و بەرنامەیان لەو کاتە هەستیارەدا مژاری دیمانەی ئەمجارەی کوردستانە لەگەڵ بەڕێز حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین.
  • سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو
    هەوڵێکی وا دەتوانێ دوو سوودی هەبێ: لەلایەک، بە دەسنیشان‌کردنی لێکچوون و جیاوازییەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە، دەتوانین باشتر ڕاڤەی ئەو مەسەلەیە بکەین، لەلایەکی دیکەوە، دەشێ بەرچاوڕوونی لەمەڕ قۆناغەکانی پاش سەربەخۆیی باشووری کوردستان وەدەست بێنین.
  • هەڵسەنگاندنێک لەسەر \ هەڵسەنگاندنێک لەسەر "ڕاسان" و "دەروونی کوردستانی ڕۆژهەڵات"
    بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوە کە هەتا ئێستا ڕاسان هەتا چ ڕادەیێک تێکەڵ بە دەروون یان ڕەوانی خەڵکی شەقامی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوخۆدا بووە ناچارم مێژویێکی کورتی ڕابردوو بهێنمەوە بەرباس کە لانیکەم لەم شارە کە من تێیدا دەژیم لە دەرونی مرۆڤەکان وخەڵکی تا ڕادەیێک جێگای خۆی کردبوویەوە.