کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

17:26 - 19 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر باس و بابەتەکانی ماڵپەڕی رۆژی کورد، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی


لە ماوەی رابردوودا، لە لایەن هێندێک لە حیزب، رێکخراوە سیاسییەکان، چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنیەوە لەسەر باس و بابەتەکانی ماڵپەڕی رۆژی کورد، بە ئێمەوە پێوەندی گیراوە، ناڕەزایەتی دەردەبڕن و ڕەخنە لەو ماڵپەڕە دەگرن.

ئێمە بە پێویستی دەزانین هەموو لایەک جارێکی دیکە ئاگادار بکەینەوە، ئەو ماڵپەڕە پێوەندی بە ئێمەوە نییە و ئەو باس و بابەتانەی دەربڕی سیاسەت و ڕاوبۆچوونی ئێمە نییە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتاریا

١٩ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
١٠ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی