• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سێمینارێک بۆ دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی لە شاری زوریخ لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو

زایینی: ١٠-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/١٩ - ١٩:٣٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سێمینارێک بۆ دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی لە شاری زوریخ لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو
کوردستان میدیا: سێمینارێک بۆ دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی لەژێر ناوی "عدم انطباق عین و ذهن" (یەکنەگرتنەوەی ڕوانگە و بیرۆکە) لە کۆمەڵگای کوردی لە شاری زوریخ لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە شاری زوریخ سێمینارێک لە ژێر ناوی "عدم انطباق عین و ذهن" لە کۆمەڵگای کوردی بۆ دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی لێکۆلەر و شرۆڤەکاری سیاسی لە شاری زوریخ بەڕێوە چوو.

سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نیشتمانیی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان "کامران ڕەسووڵی" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سویس وتارێکی کورتی لە پێوەندی لەگەڵ سێمینارەکه پێشکەش بە بەشداران بکەن.

دواتر داوا لە دوکتور ڕۆستەمی کرا باسەکەی لەژێر ناوی "عدم انطباق عین و ذهن" لە کۆمەڵگای کوردی بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بکات.

لە سەرەتای قسەکانی دوکتور ڕۆستەمی ئاماژەی بەوە کرد، پرسیاری ئەساسی کە ئیمە دەبێت لە خۆمانی بکەین ئەوەیە کە بۆچی ئیمە تا ئیستا لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوودا نەماتوانیوە ئەو ئامانجانەی کە هەمانە پێ بگەین یا بەشێکی بپێکین؟ ناوبراو هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گیڕاوە کە لە خەباتی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی تووشی "انحطاط" و داڕزان بووە.

ڕۆستمی لە درێژەی قسەکانی وتی ئەو داڕزانەی کە خەباتی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوودا تووشی بووە وەک پرۆسەیەک خەریکە جەستەی ڕۆژهەڵات لە ناو دەبات.

نابراو لە درێژەی وتارەکەی وتی: لە خەباتی ئێمەی کورددا ئەو "عدم انطباق" لە نێوان "ذهن سیاسی و عین سیاسی" نییە وهەروەها وتی: ئێمە لێرە مەبەستمان لە "عین سیاسی" واقعیەت نییە کە کۆمەڵێک سیاسیکار باسی دەکەن کە ئێمە دەبێت وا بکەین، بەڵکوو مەبەست لە "عینی سیاسی" ئەوەیە کە ئێمە چ "ذهنیت"کمان لە سیاسەت لە کۆمەڵگای کوردی هەیە.

دوکتور ڕۆستەمی لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی سیاسی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان وتی: ئێمە لە کوردستان بەگشتی و لە ڕۆژهەڵات بەتایبەتی ڕووبەڕووی چوار ڕەوتین لە سیاسەتی حیزبی کوردیدا ، خاڵی یەکەم ڕەوتی فیکری عەبدوڵڵا ئوجەلان و ڕەوتی پەکەکەیی کە باسی کۆنفێدرالیزمی دێموکراتیک دەکات، ئەو کۆنفێدرالیزمەی نە بە مانای ئەوەیە کە لە "عرصە"ی نێونەتەوەیی و بەتایبەت وڵاتانی ئورووپایدا باوە، بەڵکوو پەکەکە باوەڕی وایە کە دەبێت دەوڵەت لەناو بچێت کە ئێمە دەبێت بۆ کۆمەڵگایەکی بێ‌دەوڵەت تێبکۆشین کە بەداخەوە زۆر بەرەو توتالیتریزم دەچیت. ئەمە ڕەوتێکە و ڕەنگە لایەنگریشی هەبێت.

ڕەوتی دووهەم، ڕەوتێکە کە باسی دێموکراسی دەکات، کە لە باشووری کوردستان دەیبینین، ئەو ڕەوتە داوای دێموکراسی و پێکەوە ژیان لە چوارچێوەی فۆرمی سیستەمێکی فێدراڵدا دەکات ، کە زۆربەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئێستە لەم حاڵەتەدا لە دەوری ئەم ڕەوتە کۆبوونەتەوە.

ڕەوتی سێهەم ڕەوتی ڕێفورمخوازی کوردە، کە لە کۆتایی دەیەی حەفتای هەتاوی هاتووە بەر باس کە ئەم ڕەوتە پێوایە کە ئێمە ناتوانین حکوومەت بڕوخێنین و ئەبێت لە گەڵی پێک بین کە ئەم ڕەوتە ڕەتێکی شکست خواردوویە و زیاتر ئەبێت بە ڕەوتی مەسڵەحت‌تەڵب ناوی بەرین، کە خاوەن هیچ جەهانبینییەک نییە و تەنیا داخوازی ئەوەیە کە لە هەڵبژاردنێک بەشداری بکات، کەسێک بنێرێتە مەجلیس.

نابراو وتی: ئەم ڕەوتە تەنیا هەڵگری بیر و گوفتمانی فارسە لە تاران و خاوەنی هیچ جەهانبینییەک نییە.

لایەنی چوارەم یا ڕەوتی چوارەم، ڕەوتی ناسیونالیزمی کوردە، کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نۆێنەرایەتی دەکات، وێڕای هێندی کەموکوڕی، لە نێوان حەز و جەهانبینی ئەو حیزبەدا بەشی زۆری کۆمەڵگای کوردی لە گەڵ ئەم ڕەوتە دایە.

لە پێوەندی لە گەل ڕێفراندۆم و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان وتی: کە بوونی کیانێکی کوردی لە باشووری کوردستان ئاواتی هەر تاکێکی کوردە کە دەیەوێت لەژێر دەستەیی ڕزگاری بێت، نابراو وتی: کە دەبێت هەر تاکێکی کورد شانازی بە خاک و ئاوی خۆیەوە بکات و وڵاتی خۆی خۆش بوێت.

دوکتور ڕۆستەمی وتی: جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان خۆشویستن و شانازی کردن بە نیشتمان و شانازی کردن بە کورد بوونی خۆمان.

دوکتور ڕۆستەمی پێوایە دەبێت کورد شانازی بە خاک و نیشتمانی خۆی بکات و وڵاتی خۆی خۆش بوێت، بەڵام نابێت شانازی بە کورد بوونی خۆی بکات، چونکه شانازی کردن بە نەتەوەی خۆت و بە باشتر زانینی لە نەتەوەکانیتر کە تۆ پێت وابێت تۆ لە نەتەوەکانی دیکە جیاوازتری، دەچێتە بازنەی فاشیزمەوە .

سێمینارەکە به پرسیار و تێبینی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٨ لەم ژمارەیەدا:

ــ توتالیتاریزم و کۆمەڵگا
ــ شار جمەی دێ
ــ خاکی سووتاووەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
ــ کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".
  • ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش
    ٥- پاش ئەوەی کۆریدۆری تاران - بەیروت لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تێک درا بۆ ئەوەی رێگایەکی وشکانی بەرەو هاوپەیمانەکانی و بەرەو دەریای سپی ناوەراست بۆ خۆی بکاتەوە_ هەرچەند ئەو کۆریدۆرە پێشتر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە تێکدرا لەوەی کە ئیزنی بە ئێران نەدا لە رێگای کوردستانەوە رێرەوێک بەرەو سوریا بکاتەوە_ ئێستا دەیهەوێ بە بەهانەی هێزەکانی داعش لە رێگای حەشدی شەعبییەوە ئەو رێگایە بەرەو لوبنان بکاتەوە کە گومانم هەیە لەمەشیاندا بەئاسانی بتوانێ ئەو پلانەی جێبەجێ بکات چونکە لەمێژە ئەمریکا بەو خەونەی ئێرانی زانیوە.
  • گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە
    ئەگەرچی هیلالی شیعی بۆتە هۆی کۆنترۆڵی وڵاتانی عەرەبی و کێبڕکێ چەک‌وچۆڵییەکان بە قازانجی کۆمپانیا ئامریکاییەکان شکاوەتەوە و ئەوەش رەوایی بە مانەوەی درێژماوەی ئامریکا دەبەخشێت بەڵام بە دوو هۆکار ئامریکا ئەوە بە قازانجی درێژماوەی خۆی نابینێت.
  • دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ
    بەڵام له دوای شەڕ هەست به كەڵك و بەكارهاتوویی ئەو هێزه كرا، چۆن ئەو هێزە له قوڵایی خەڵكەوه و له ناوچه جیاجیاكانی وڵات وەكوو بەلووچستان، باکوور و باشوور و كوردستان پێکهاتبوو و هەروەها ئەو لاوازیەی کە ئەرتەش هەیبوو ئەو هێزە نەیبوو و سەرەڕای ئەوەش سپای پاسداران هێزێکی ئیدئۆلۆژیک بوو.
  • شار جمەی دێ شار جمەی دێ
    ئەمە یەکەم سووکایەتی و ستەم نەبوو و دوایینیشیان نییە، بەڵام ستەمکاریەکە ئەوەندە روون و ئاشکرا بوو کە خوێنی خەڵکی وەجۆش هێنا و لە کردەوەیەکی مەدەنی و ئاشتیخوازانەدا شاریان داخست و چوونە بەردەم فەرمانداری تاکوو داوای دادپەروەری بکەن.
  • حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
    سەردانی سوپاسالاری ئێران بۆ تورکیە، ئامانج و بەرنامەیان لەو کاتە هەستیارەدا مژاری دیمانەی ئەمجارەی کوردستانە لەگەڵ بەڕێز حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین.
  • سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو
    هەوڵێکی وا دەتوانێ دوو سوودی هەبێ: لەلایەک، بە دەسنیشان‌کردنی لێکچوون و جیاوازییەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە، دەتوانین باشتر ڕاڤەی ئەو مەسەلەیە بکەین، لەلایەکی دیکەوە، دەشێ بەرچاوڕوونی لەمەڕ قۆناغەکانی پاش سەربەخۆیی باشووری کوردستان وەدەست بێنین.
  • هەڵسەنگاندنێک لەسەر \ هەڵسەنگاندنێک لەسەر "ڕاسان" و "دەروونی کوردستانی ڕۆژهەڵات"
    بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوە کە هەتا ئێستا ڕاسان هەتا چ ڕادەیێک تێکەڵ بە دەروون یان ڕەوانی خەڵکی شەقامی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوخۆدا بووە ناچارم مێژویێکی کورتی ڕابردوو بهێنمەوە بەرباس کە لانیکەم لەم شارە کە من تێیدا دەژیم لە دەرونی مرۆڤەکان وخەڵکی تا ڕادەیێک جێگای خۆی کردبوویەوە.