کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە کوردستان دیسان جەنایەتیان خولقاند

17:28 - 20 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران و بۆ خۆڕزگارکردنی لە سەربانی ماڵەکەیەوە خۆی فڕێدا خوارەوە و گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کەسێکی جوتیار و ئاژەڵدار له ناوچەی سەنجاوی کرماشان به هۆی خۆخستنەخوارەوه له سەربانی ماڵەکەی خۆیدا لە ترسی مەئموورانی هێزی ئیتلاعاتی کرماشان گیانی له دەست دا.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد ڕۆژی پێنجشەممه ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاژمێر ٣ی بەیانی تیمێک لە مەئموورانی سەر به ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان بۆ پشکنین و بازڕەسی دەچنه ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی حەمید نادری سەبزه له گوندی پەل هەواس سەنجاوی سەر به شاری کۆزەران.

border=0دوای ئەوەیکە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم زیاتر له یەک کاتژمێر به هۆی ئازار و ئەزیەت خۆی و بنەماڵەکەیدا هیچ شتێک دەستیان ناکەوێ حەمید نادری سەبزه له سەربانی ماڵەکەیەوە خۆی دەخاتەوە خوارەو و بەهۆی کاریگەریی بررینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانی لە دەست دەدات.

هەواڵنێری کوردستان میدیا باسی لەوە کرد بەرپرسانی نەخوشخانەکه لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە ئاگادار کراوەنەتەوە کە ئەم کەسه داعشه و هیچ کەس نابێ سەردانی بکات هەر بۆیه بەهۆی قورسی برینەکانی و دەرمان نەکردنی له ئاکامدا دوای ٢ ڕوژ لە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان گیانی له دەست دەدات.

حەمید نادری سەبزە ناسراو به حەمید چەرمووسواری، کەسێکی مەڕدار وجوتیارە که له ناوچەی سەنجاوی ـ داڵاهۆ، نیشتەجێ بووە؛ناوبراو خێزانداره و ٦ کچ و کوڕێکی هەیه که دوای مردنی خۆی تەنیا کوڕەکەشی بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیم لە کرماشان گیراوه و تا ئیستاش بێ سەروشوێنه.