کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنووس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری پاوە بە بۆنەی ۲٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنووس چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە ناوشاری پاوە، بلواری پاوە و پارکی کۆمەکاڵ.
هەروەها قارەمانانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنۆس لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە شوێنەکانی وەک هەنجیرە، ملەسەر، رێگاکانی تختە، هەنەڕ، هەڵوان، تکیە و هەشەمێز تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییە تەبلیغییانەدا پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.
رێکهوتی ٢٦ی خهرمانانی ١٣٧١ی ههتاوی (١٧ی سێپتامبریی ١٩٩٢ی زایینی) له هێرشێکی تیرۆریستیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سهر رێستۆرانی میکۆنووس له شاری بێرلینی ئاڵمان دوکتوور سادق شەرەفکەندی سکرتێری پێشووی حیزب لهگهڵ کاک فهتاح عهبدولی، ئهندامی کۆمیتهی ناوهندیی حیزب و کاک هومایون ئهردهڵان، کادری ههڵکهوتووی حیزب، شههید کران.