کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان لە کامیاران بەرز ڕاگیرا

17:44 - 21 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنۆس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات لە شاری کامیاران، بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی کارەساتی میکۆنۆس و دەربڕینی نەفرەت و بێزاری لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین: دەبیرستانەکانی ڕازی، موعەلیم، فاتمەی زەهرا، ئۆستاد شەهریار، ڕەجایی، کەوسەر، زەینەبییه، ڕەستگاران، هۆنەرستانی خاڕەزمی، مزگەوتی محەممەد ڕەسوڵڵا، عایشه، مزگەوتی دێوەزناوییەکان، مزگەوتی تفێنییەکان، ئیمام حوسێن، خومەینی، باشگای تەختی، کامیارانە کۆن و کۆڵانەکانی دوازده مێتری، شارەکی بێعسەت و مەسکەنی مێهری سەر ڕێگای سنه، جاددەی شێروانه و قوتابخانەی گشتیی فەجر.