کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ئێران

22:37 - 21 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: لە بارەی سیاسەتەکانی ئێران، گەڵاڵەی توندوتیژتر پێشکەش بە ترامپ کرا.

هەواڵدەری ڕۆیترز لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری بەرپرسانی حکوومەتی ئێستا و پێشووی ئامریکا بڵاوی کردەوە، کە وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئامریکا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرکۆماری ئامریکا، گەڵاڵەیەکی تازەیان لە مەڕ بەرپەرچدانەوەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و بەرنامەی مووشەکی ئەو وڵاتە پێشکەشی ترامپ کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیترز ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ڕێکس تێلرسۆن، جێمز مەتیس و ئیچ. ئاڕ. مەک‌ مەستێر وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەو گەڵاڵەیە نۆێیەیان داوەتە دانڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا.

بە وتەی یەک لەو بەرپرسانە ئەو گەڵاڵە نۆێیە بۆ زیاد کردنی تەوژم لەسەر تارانە، هەتا دەست لە بەرنامەی مووشەکی بالستیک و پاڵپشتی کردنی لە میلیشیاکان و گرووپە توندڕەوەکان بکێشێتەەوە و ئەوەشی زیاد کرد، کە مانەوەمان لە چوارچێوەی بەرجام شتێکی دیکەیە.

ئەو گەڵاڵەیە ڕێگری کردن لە کارە تێکدەرانەکانی سایبری ڕێژیمی ئێران و ڕێگری ناردنی ئامرازی شەڕ بۆ میلیشیا حوسییەکان و گرووپە فەلەستینییەکان لە غەزە و سەحرای سیناشی تێدا گونجاوە.

لەو گەڵاڵە نۆێیەدا باس لە هاتووچۆی زۆر و لە ڕادە بەدەری بەلەمەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران دەکات، کە ئازار و گوشاری ڕۆحی بۆ سەر ناوە دەریاییەکانی ئامریکایی دروست دەکەن.

بە وتەی بەرپرسان، فەرماندەکان و ڕاوێژکارانی ئامریکایی هەڵوێستی توندتر لە دژی سپای پاسداران، ئامریکا لە ڕێروەی خۆی یانی شەڕ لەگەڵ داعش دەباتە دەرەوە و لەوانەیە تووشی شەڕ لەگەڵ سپای پاسداران بین.
ئەو بەرپرسانە جەختیان کردووە، کە لە بەرجامدا دەمێننەوە و ئەو گەڵاڵەیە چوارچێوەی بەرجامی پاراستووە، بەڵام دەبێت سیاسەتێکی توندترمان لە هەمبەر کردەوەکانی ئێران هەبێت.

پێشتر بڵاڤۆکی ئامریکایی فارێن پالێسی بڵاوی کردبوو، کە دانڵد ترامپ تیمێکی نوێی لە کۆشکی سپی هەڵبژاردووە، تاکوو پێداچوونەوە بە سەر بەرجامدا بکەن و بەڵگەکانی پێبەند نەبوونی کۆماری ئیسلامیی بەم ڕێککەوتننامەیە بخەنە بەردەستی تاکوو لە ٩٠ ڕۆژی داهاتوودا ناوبراو بتوانێت بڕیاری یەکلایکەرەوە دەر بکات.

ڕێککەوتنی ناوکی ئێران و وڵاتانی ١+٥ دوو ساڵ پێش سەری گرت، بەڵام ڕێژیمی ئێران بە گوێرەی زانیارییەکان و ڕاپۆرتەکان بە شێوازی نهێنی کار بۆ ساز کردن چەکی ناوکی دەکات و ئامریکا لەو بارەوە هوشداری خۆی بە ڕێکخراوی ناوکیی داوە.