کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمێک لە سەر مێنۆمێنتی شەهیدانی میکۆنووس بەڕێوە دەچێت

16:54 - 22 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی لە وڵاتی ئاڵمان ڕێوڕەسمێک بەڕێوە دەچێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کومیتەی ئاڵمان بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی لە وڵاتی ئاڵمان کە لە لایەن تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی شەهید کران، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدان و بەڵێنی نوێکردنەوە لەگەڵ ئامانج و ڕێبازی پیرۆزیان و بەتایبەت ڕێبەرانی شەهید قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی و هەروەها بۆ مەحکووم کردنی تیڕۆریزمی دەوڵەتی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران لەسەر مینۆمێنتی شەهیدان لە بێرلین ڕێورەسمێک بەرێوە دەبا.

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات داوا لە هەموو کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان و بەتایبەتیش ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات بەشداری ڕێوڕەسمەکە بن و بە بەشداری کردنتان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆتان لەمەڕ مەحکووم کردنی کۆماری تێرۆریستی ئیسلامیی ئێران و ڕێزلێنان لە شەهیدانی سەربەرزی گەلەکەمان و بەتایبەت شەهیدانی میکۆنۆس بەجێ بگەیەنن.

ڕێکەوت: 17.09.2017
کاتژمێر: 12:30 تا 14:30

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی ئاڵمان