• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٤-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/٢٣ - ١٦:٣٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری سنه بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۱ی خەرمانانی ١٣۹٦ی هەتاوی کاک "ئەحمەد سەلیمی" ناسراو بە "ئەحەی ڕەشە" کوڕی "ڕەشید" لەدایکبووی ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی خەڵکی گوندی تەنگیسەری دیمۆکراتپەروەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە تەمەنی ٨۷ ساڵیدا بەهۆی پیری و نەخۆشی دڵ لە نەخۆشخانەی شاری کرماشان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئەحمەد ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی، پێوەندی تەشکیلاتی بە کۆمیتەی شارستانی سنەوە گرت و وەک ئەندامێکی فیداکار و دڵسۆز تێکۆشانی خۆی لە ڕیزەکانی حیزبدا دەست پێکرد.

"ئەحەی ڕەشە" بە هۆی ئەندامەتی حیزب و تێکۆشانی دیار و بەرچاوی خۆی، چەندین جار لە لایەن ڕێژێمەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە و بێڕێزی پێکراوە.

ناوبرا ساڵی ۱۳٦٥ی هەتاوی بۆ ماوەیەک زیندانی کرا و لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی بە شێوەیەکی توند ئەشکەنجە دراوە.

کاک ئەحمەد یەکێک لەو ئەندامە دڵسۆزانەی حیزب بوو، کە ماڵ و مووچە و مەزراکەی هەمیشە شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەکانی حیزب بووە.

تەرمی "ئەحەی ڕەشە " لە ناو ئاپۆڕای کەسوکار و بنەماڵە و خەڵکی گوندی "هەنیمن" لە ناوچەی "گاوەرۆ" بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕێنی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک