کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی تەشکیلات بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

17:31 - 25 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکرات بەیاننامەیەکی ڕوو لە خەڵكی ڕۆژهەڵات بڵاو کردەوە.

دەقی بەیاننامەکە:

لە ڕاستای پشتیوانی لە ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، دەفتەری سیاسی بڕیاری داوە ڕێکخستنەکانی حیزب لە هەموو توانای خۆیان بۆ کاری تەبلیغی لە نێوخۆی وڵات بە بڵاو کردنەوەی دروشم و ئاڵای کوردستان کەڵک وەربگرن.

داواتان لێ دەکەین ئەو پەڕی توانای تەشکیلاتی خۆتان بۆ ئەم مەبەستە بەکار بێنن و بە ناردنەوەی هەواڵ و راپۆرت و وێنەی پەیوەندیدار بە چالاکییەکان، کۆمیسیۆنی لێ ئاگادار بکەنەوە.

کۆمیسیۆنی تەشکیلات
٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٦