کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەینی \"بەرەو دەوڵەتی کوردستان\" چالاکیەکانی خۆی دەست پێکرد

22:44 - 25 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کەمپینێکی بۆ پشتیوانی لە گشتپرسی کوردستان لەژێر ناوی بەرەو دەوڵەتی کوردستان دروست کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کەمپەینێکی لەژێر ناوی بەرەو دەوڵەتی کوردستان بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دروست کرد.

گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بوژانەوەی کۆماری کوردستانە دروشمی ئەم کەمپینەیە.

ئەم کەمپینە واژۆ بۆ پشتیوانی لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان کۆ دەکاتەوە و دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لە هەمان ڕاستادا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانی لە گشتپرسی بە ئەرکێکی نەتەوەیی دەزانێت.

بڕیار وایە ٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان سەرەڕای دژایەتیەکانی ڕێژیمی ئێران، تورکیە و ئامریکا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری کاریزماتیکی نەتەوەیی کورد لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان لە کتێبی کوردستان و کورد نوسیویەتی: جیابوونەوەی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتیكی کوردی بە هیچ شێوەیەک مانای دابەشکردن نادات و بە پێچەوانەوە، دوای ئەم جیابووەنەوەیە هەل و مەرجی پێویست بۆ یەکگرتنی دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە دەتوانێت بە شێوەی فێدراسیۆن بێت، دروست دەبێت.