کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاره‌نووسی سێ ده‌سبه‌سه‌ر کراوی کورد ناڕوونه

20:39 - 9 رەزبەر 2712

کوردستان میدیا: چاره‌نووسی سێ هاووڵاتیی کورد که‌ خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، نادیاره.


به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موکریان، سێ هاووڵاتیی کوردی خه‌ڵکی سه‌قز به‌ناوه‌کانی نامیق مه‌حموودی و دوو کوڕه‌که‌ی به‌ناوه‌کانی مه‌نووچێهر و بێهزاد که‌له‌ خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، چاره‌نووسیان ناروونه.
بنه‌ماڵه‌ی نامیق ناڕوونیی چاره‌نووسی ئه‌و سێ ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌یان پژڕاست کردووه‌ته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ پێوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه.