کوردستان میدیا: یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئیران بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
بروسکه‌ی ماته‌مینی یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران له ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری شه‌هید شه‌ره‌فکه‌ندی وهاوڕێیانی
٢٦ی خه‌رمانان ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری ڕێبه‌رێکی لێوه‌شاوه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه، له‌م ڕۆژه‌دا تاریکپه‌ره‌ستانی نه‌زان، خوێنی ڕێبه‌ری هه‌میشه زیندووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، شه‌هید دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندییان له بێرلین و لە ڕێستوانی میکۆنووس به ناحه‌ق ڕژاند وجارێکی تر رووی ره‌شی خۆیان بۆ هه‌موو جیهان ده‌رخست که چه‌نده دڕنده و تامه‌زرۆی له‌ناوبردنی گه‌لێکی سته‌م لێکراون، هه‌رچه‌نده تیرۆری میکۆنوس خه‌سارێکی گه‌وره بوو بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی و حیزبی دێموکرات به تایبه‌تی، به‌ڵام شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی کۆماری په‌ت و سێداره‌ی ئێران نه‌یانتوانی ئه‌م خه‌باته بوه‌ستێن و ڕێبوارانی ئەم ڕێبازە شیلگیرانەتر لە هەموو کات درێژەدەری ڕێگای پڕ لە سەروەری شەهیدانن.
به‌م بۆنه‌وه یه‌کیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستان ئێران، پرسه و ماتەمینی خۆی ئاراسته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌کات و سه‌رکه‌وتنیان به سه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان له خوداوه‌ندی مه‌زن ده‌خوازێت.
ڕوحی شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو شه‌ره‌فکه‌ندی و هاورێیانی وهه‌موو شه‌هیدانی کوردستان شاد بێت.
بڕوخێت دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٢٥ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی